مانگا دزراوەکان دوو ڕۆژ لە مەڵبەندی ماژگە وسوێناس حەشاردرابوون!
ڕوژیک دوای دزیکردنەکە، واتە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە1ی خەرمانان لە ناو گوندی سوێناس،مانگاکان بیندرابوون،ئیتر ڕۆژی دوایی دووشەممە،کاتێک خەڵکی ئاغۆتمان چووبوونە وێ،نەیاندیبوونەوە،کە ئەگەری هەیە کەسێک لەسوێناس هاوکاری دزەکان بووە...
ئینجا کات ژمێر چواری دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە له سەر ڕێگای سەرەکیی مەهاباد سەردەشت،لە بەرماڵی کانی سپی سەربەشاری مەهاباد، مانگاکان بە سێ ماشێنی سایپا ڕاگوێزراون...بەوتەی ئەوکەسانە چوونەتە کانی سپی،کەسێک لەنزیکەوە بینیوێتی کە سواریان کردوون وناونیشانی وڵاغەکانیش ڕاست بوون...پرسیارەکە ئەمەیە بۆچی لە ئاغۆتمان ئاوەها دزی گەورە دەکرێ؟بۆلە گوندەکانی تر ئاوەهانیە؟ئاخۆکەسێک لە ئاوایی لە پشتی ئەم کارەیه؟لەماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا چەندین جار مەڕوماڵات دزران،50دارچناریان دزی،داری بێ هەرمێ،کێویله،گۆێژیان هەموو بەتاڵان برد
9
3August 27, 2026 177 3