[ئیتر هەرگیز لەگەڵی دا بۆ #جــەنــگ دەرناچم]
لە عەمری کوڕی حورەیسەوە گێڕدراوەتەوە، دەڵــێــت: «پیاوێک دەچێت بۆ جەنگ (غــەزا) و نە دزی دەکات، نە زینا دەکات و نە خیانەت لە دەستکەوتی جەنگ دەکات(غەلول)، کەچی بە دەســت خــاڵــی و بێ پاداشت دەگەڕێتەوە»
پێیان وت: بــۆچــی؟ (چۆن دەبێت لەگەڵ ئەو هەموو پاکییە دا پاداشتی نەبێت؟)
وتــــی: چونکە پیاوەکە دەردەچێت، کاتێک تووشی بەڵایەک یان تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەو بەڵایانەی أَلـــلّٰـــه عزّ وجل لەسەری نووسیویەتی، دەست دەکات بە نــەفــرەت کردن و جــنــێــودان بە ئیمامەکەی (سەرکردەکەی)، نــەفــرەت لەو کاتە دەکات کە بۆ جــەنــگ دەرچووە، و دەڵــێــت: «ئیتر هەرگیز لەگەڵی دا بۆ جــەنــگ دەرناچم.»
ئەم کردارەی لەسەری دەنووسرێت (وەک گــونــاهـ) نەک بۆی (وەک چــاکــە)، وەک ئەو کەسە وایە کە خێرێک لە پێناوی أَلـــلّٰـــه دەکات، بەڵام دوای ئەوە بە سەرپێخستن و ئازاردان تێکی دەدات. أَلـــلّٰـــه تـعـالــــیٰ نموونەی ئەمەی لە قورئان دا هێناوەتەوە:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالْأَذَىٰ﴾
(#واتــــــــه: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، خــێــر و سەدەقەکانتان بە سەرپێخستن و ئازاردان بەتاڵ مەکەنەوە) تا کۆتایی ئایەتەکە.
📚«أخرجه ابن جرير الطبري٤/٦٦٠»
#آثـــار
#نیەت
https://t.me/hawalany_sunnat27

