باۆکــی ئیلێاس: post #4153 — TG.ME

ابن أبي كريمة دەڵــێــت:

موســــیٰ وتــــی:
ئەی پەروەردگارم نیشانم بدە چ کارێک ئەنجام بدەم تاوەکو بەهۆیەوە ڕەزامـەنـدی تــۆ بەدەست بهێنم ؟

الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ سرووش و نیگای بۆ ناردو فــەرمــــووی: ئەی کوڕی عیمران، تۆ توانای ئەوەت نییە، چونکە ڕەزامەندی مــن لەو شتە ئازار بهێنانە دایە کە تۆ پێت ناخۆشەو بەرگەی ناگریت .

دەڵــێــت: ئینجا موســــیٰ بە گریانەوە کەوتە ســوجــدەو وتــــی: یا الــــلّٰــــه، تــۆ منت تایبەت کردووە بەوەی قــســەم لەگەڵ بکەیت و پێش منیش قــســەت لەگەڵ هیچ مرۆڤێک دا نەکردووە، کەچی ڕێگەی کارێکم پێ نیشان نادەیت کە ڕەزامەندی تۆی تێدا بەدەست بهێنم ؟

الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ سرووش و نیگای بۆ ناردو فــەرمــــووی: ئەی کوڕی عیمران، ڕەزامەندی مــن لە ڕازی بوونی تــۆ دایە بەو چــارەنــووســەی بــۆتــم بڕیوەتەوە .


📚«الأمالي الخميسية لابن الشجري/153»
❤3
August 7, 2026 79 1