🌟 ئایا تۆ دهتهوێت وهك "لاوی ساڵ" خهڵات بكرێیت ؟ 🌟
گەورەترین کێبڕکێی لاوان لە سهرئاستی كوردستان دەست پێدەکات!
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان (YADC) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نەدوەی جیهانی لاوانی موسڵمان (WAMY)، بۆ دەیەمیین ساڵ لەسەریەک، "خەڵاتی لاوی ساڵ" ڕادەگەیەنێت.
ئەگەر تەمەنت لە نێوان (١٨ بۆ ٣٥) ساڵە و خاوەنی پڕۆژە، بیرۆکەی داهێنەرانە، یان دەستکەوتێکی دیاریت لە کۆمەڵگەدا، کاتی ئەوەیە تواناکانت نیشان بدەیت و ببیتە سەرچاوەی ئیلهام بۆلاوان .
دەتوانیت لە یەکێک لەم بوارانەدا کێبڕکێ بکەیت و خۆت بپاڵێویت:
• زانست و تەکنەلۆجیا
• دروستکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی
• کارسازی و ئابووری
• هونەر و ڕۆشنبیری
• خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی
• وەرزش
کاتی بهڕێوهچوونی خهڵاتی لاوی ساڵ:
١٢ی ئاب (ڕۆژی جیهانی لاوان).✨
12/8/2026
🏆 براوەکان خەڵاتی ماددی و ڕێزلێنانی تایبهت دهكرێن .
🚀 پەلە بکە و لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی بەشداربوون پڕبکەرەوە:
🔗 [ https://forms.gle/b4DxUJqhc8c919mA7 ]
با پێکەوە ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنان دروست بکەین!
#خەڵاتی_لاوی_ساڵ #لاوان #داهێنان #هەولێر #کوردستان #سەنتەری_گەشەپێدانی_چالاکیی_لاوان
July 6, 2026 181 1