خونخوار🤎: post #17535 — TG.ME

کە بەر خراپی ئەوان دەکەوم، بیری باشییەکانی تۆ دەکەم، لە کۆتاییدا من هەر بەرژەوەندیخوازەکەی خۆتم، هەمیشە دەترسام لە دەستت بدەم، بەڵام با ڕاستگۆ بم، زیاتر لەوە ترساوم کە هی تۆ نەبوومایە و تۆش هی من نەبووایەیت! ئەوەتا من لە تۆوە هاتم و تۆ لە منەوە ڕۆیشتیت، ئەدی ئەگەر لەو دنیایەدا ئەو بەرکەوتنە نەبووایە؟ بە تایبەت تۆ، ئەو کەسایەتییە جێ پێکانی لە سەر ڕۆح وبیرم جێ نەهێشتبایە؟ ئێستا چۆن دەبووم؟ ئێستا کە هەموو شتێکیش تەواو بووە، بەو دیدارە درێژەی کە زۆر خێرا تێپەڕی و بوو بە یادگاری، دڵخۆشم..

June 28, 2026 549 1 1