تای سێ ڕۆژە (Bovine Ephemeral Fever) نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە، کە تووشی… — VET INFO — TG.ME

تای سێ ڕۆژە (Bovine Ephemeral Fever) نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە، کە تووشی مانگا و گامێش دەبێت، نیشانەکانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبن و دواتر ئاژەڵەکە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت. نەخۆشیەکەش مرۆژەڵی نییە. ڕێگاکانی گواستنەوە: ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە، کە جۆری (Colicoids). و بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی بەرکەوتن یاخود خواردن و خواردنەوە ناگوازرێتەوە لە مانگایەکەوە بۆ مانگایەکی تر. نیشانەکان ١. پلەی گەرمی لەشی ئاژەڵەکە زۆر بەرزدەبێتەوە. ٢. کەمبوونەوەی شیر لە مانگای شیردەردا. ٣. سستی و نەمانی ئارەزووی خواردن ئاژەڵەکە لە خواردن و جوین دەوەستێ تووشی قەبزی دەبێت. ٤. ئاژەڵەکە تووشی لەرزین دەبێت ماسولکەکانی ڕەق دەبێت توانای جووڵەی کەم دەبێتەوە و جومگەکانی تووشی داخوران دەبن و شەلین دەردەکەوێت لە ڕۆژی دووەم. چارەسەر و ڕێگریکردن: ۱. پێدانی ڤیتامین و ژیناو بۆ ئەوەی ئاژەڵەکە هێزی تێدا بمێنێتەوە. ۲. بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێشوولە لە شوێنی ئاژەڵ دژەهەوکردن و دابەزێنەری تا بۆ کەمکردنەوەی ئازارو پلەی گەرمی. ۳. بەکارهێنانی کالسیۆم پێویستە لە هەندێک کاتدا سەرباری چارەسەری دەرمانی پێویستە ئاوی پاک و خواردنی تەواو پێ بدرێت و نابێت ئاژەڵەکە لەبەر تیشکی خۆر  و شوێنی گەرم  دابنرێت. ئامادەکردنی بابەت: سیڤان عبدالله قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر - زانکۆی سەڵاحەدین

June 1, 2026 561 2 2