infertility in animal نەزۆکی لە ئاژەڵاندا: نەزۆکی بریتییە لە بێ توانایی ئاژەڵێک لە زاوزێی سەرکەوتوودا,یان ناتوانێت دووگیان بێت یان ناتوانێت ئاژەڵێکی تر دووگیان بکات دوای جووتبوونی ئاسایی, بە نزیکەیی هەموو ئاژەڵەکان ئەگەری تووشبون بە نەزۆکیان هەیە. هۆکارە سەرەکیەکانی نەزۆکی : 1.ناڕێکی هۆڕمۆنەکان 2.کێشەی بۆماوەیی 3.خراپی کوالێتی خواردن(کەمی پڕۆتین ،ڤیتامینەکان،کانزاکان....) 4.هەوکردن(ڤایرۆسی،بەکتریایی) 5خراپی بەڕێوەبردن 6.نائاسایی کۆئەندامی زاوزێ دەستنیشانکردن : 1. پشکنینە تاقیگەییەکان/کلینیکییەکان 2.سۆنار چارەسەرکردن: نەزۆکی لە ئاژەڵەکاندا زۆرجار بەشێک یان زۆربەی چارەسەر دەکرێت، بەڵام بە توندی پەیوەستە بە هۆکار ،جۆری ئاژەڵ ،بەڕێوەبردن وە چەند زوو دەستنیشان دەکرێت. زیانەکانی: 1. زیانی دارایی 2.کەمبوونەوەی بەرهەمی شیر 3.لەدەستدانی جینات 4.زیادبوونی خەرجیەکان ئامادەکردنی بابەت:ئەستێرە زوبێر قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر-زانکۆی سەلاحەددین
infertility in animal نەزۆکی لە ئاژەڵاندا: نەزۆکی بریتییە لە بێ… — VET INFO — TG.ME
May 26, 2026 475 2