کیسی هێلکەدان (Ovarian cyst): پێکهاتەیەکی نائاسایی پڕ لە شلەیە، کە لەسەر هێلکەدان یان لەناو هێلکەدان گەشە دەکات کاتێک چیکڵدانەیەک شکست دەهێنێت لە هێلکەدان و بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی سوڕی زاوزێی ئاسایی ئاژەڵەکە. ئەو ئاژەڵانەی توشی ئەم حاڵەتە دەبن : 1-سەگ. 2-پشیلە. 3-ئەسپ. 4-هەندێک جاریش بزن و مەڕ. 📌حاڵەتێکی زۆر باوە لە مانگای شیردەر لەدوای زان. نیشانەکانی: نیشانەکان جیاوازن بەپێی جۆری ئاژەڵەکە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەمانەن: ۱. تێکچوونی (Estrus Cycle). ۲. نەزۆکی. ۳. کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی شیر. هۆکارەکان: ۱. ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان ۲. کێشەی خۆراکی ۳. فشاری دەروونی دوای زان (مانگا). ٤. بۆماوەیی ٥. فشاری ژینگەیی یان بەڕێوەبردن. دەستنیشانکردن: 1. Rectal palpation 2. Ultrasound 3. Hormone testing چارەسەرکردن: ۱. چارەسەری هۆڕمۆنی بۆ نموونە (Gonadotropin). ۲. لە هەندێک ئاژەڵدا بەتایبەت (Pet Animal) لابردنی کیسەکان لەڕێگەی نەشتەرگەری. ئامادەکردنی بابەت: ئەستێرە زوبێر قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر - زانکۆی سەڵاحەدین
کیسی هێلکەدان (Ovarian cyst): پێکهاتەیەکی نائاسایی پڕ لە شلەیە، کە… — VET INFO — TG.ME
April 12, 2026 621 3