شیکاری_کورت | لێکەوتەکانی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هەسەدە… — تێڕامان — TG.ME

🌐 #شیکاری_کورت | لێکەوتەکانی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هەسەدە 🔵 #مەزڵوم_عەبدی، فەرماندەی ڕێکخراوی #هەسەدە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦ هەڵوەشاندنەوەی پێكهاتە سەربازی، ئاسایش و کارگێڕییەکانی سەر بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای چەندین مانگ لە کارکردنی بەردەوامی تیمی حکومیی ڕاسپێردراو بە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تێکەڵبوونی هەسەدە لەناو دەوڵەتی سوریا لەگەڵ سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکە. 🔵 بڕیارەکە لێکەوتەی سیاسی، ئاسایشی و ئابووریی دەبێت؛ بەو پێیەی دەركردنی بڕیارەکە بێ دانانی مەرج لەسەر سیستەمی فەرمانڕەوایی لە وڵاتەکەدا و تەرکیزکردن لەسەر مافە ڕۆشنبیری و سیاسییەکانی پێکهاتەی #کورد، ئەوە دەگەیەنێت کە #سوریا بە هەنگاوی جێگیر بەرەو گەڕاندنەوەی یەکپارچەییەکەی هەنگاو دەنێت. بێگومان ئەم پێشهاتە پێگەی ئەو هێزانە لاواز دەکات کە داوای فیدراڵیەت یان بەڕێوەبەردنی خۆجێیی بۆ پارێزگای #سوەیدا دەکەن. 🔵 لەسەر ئاستی دەرەکی، سەرکەوتنی حکومەت لە خۆگرتنی هەسەدە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، ئاماژە و بڕوابوون بەوە لەلای وڵاتان بەهێزتر دەکات کە حکومەتی سوریا نەرمە و کار بۆ لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەکات بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری، ئەمەش شەرعییەتی نێودەوڵەتیی زیاتر پێدەبەخشێت، بەتایبەت کە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە ڕۆژێک دوای لادانی سوریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکەری تیرۆر بەپێی پۆلێنکردنی ئەمریکی هات، کە ئەمەش ئاماژەی گەڕاندنەوەی تەواوەتی شەرعییەت بۆ سوریا بەهێزتر دەکات. 🔵 چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم بڕیارە، پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە پێشتر دەدرا بە هەسەدە، بە تەواوەتی ڕادەستی دەوڵەتی سوریا بکرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەوڵەتی سوریا بووەتە لایەنی هەماهەنگیکار لەگەڵ سەرکردایەتیی هاوپەیمانێتییەکە و ئەندامانی هەسەدە بە پلەبەند گوازراونەتەوە بۆ ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت. 🔵 لە ڕووی ئاسایشەوە، چاوەڕوان دەکرێت بارودۆخی ئاسایش لە پارێزگای #حەسەکە بەتایبەتی باشتر بێت لە سێبەری تووانەوەی پێکهاتە ئاسایشییەکان لەناو دامەزراوەی نیشتمانیی یەکگرتوودا، بەمەش مەودای جووڵەی شانە چەکدار و تیرۆریستییەکان کەم دەبێتەوە کە ئەنجامی دووفاقیی ئاسایشی بوو لە ناوچەکەدا. 🔵 لە ڕووی ئابوورییەوە، ژێردەستەبوونی هەموو سەرچاوەکانی سوریا بۆ ئیدارەی یەکگرتووی دەوڵەت، دەرفەتەکانی زیادکردنی ئاستی وەبەرهێنانیان لە بەرژەوەندیی دەوڵەت و گەشەپێدانیان بە شێوەیەکی باشتر زیاد دەکات. هەروەها هەستکردنی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە زیادبوونی سەقامگیریی سوریا و یەکگرتنەوەی وڵاتەکەی، متمانەی زیاتریان پێدەبەخشێت بۆ ئاڕاستەکردنی وەبەرهێنانی بەسوود بۆ کۆی ئابووریی وڵاتەکە. 🔵 بە شێوەیەکی گشتی، دەکرێت بگوترێت بڕیاری هەسەدە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی لە چوارچێوەی بارودۆخی سیاسی و نێودەوڵەتی و گۆڕانکارییەکانی دۆسیەی سوریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی #ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا هات، لەگەڵ هاتنی حکومەتێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی وڵات کە کراوەیی نیشاندا بۆ هاوکاری لەگەڵ ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی، هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانی لەپێشینەی کارەکانی #واشنتۆن لە سوریا و ناوچەکەدا کە پشتیوانی سەرەکیی هەسەدە بوو، بەوپێیەی دەردەکەوێت ئیدارەی ئێستای #ئەمەریکا پێی باشترە وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بکات بۆ ئەوەی ئەرکی پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بگرنە ئەستۆ، وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی پرۆسەی کەمکردنەوەی ئامادەیی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا. #شیکاری #شیکاری_سەربازی #باسە_سەربازییەکان #پەیام #چاودێری #باسێکی_سیاسی #جەنگی_ڕاگەیاندن ـ ▪️ جەنگی ڕاگەیاندن: تێلیگرام | ئینفۆگرافیک | ئێکس | یوتیوب | ئینستاگرام | فەیسبووک _

August 28, 2026 176