کەسەکەم!
ئاخر دەبێ چەند جاری دیکە لە هەمان کونەوە بگەزرێی؟!
چەند جاری دیکە ئارەقی شەرمەزاری دەڕێژیت؟!
چەند جارمان عەرز کردی لە ڕاگەیاندنی عەلمانی کوردییەوە هەواڵ وەرمەگرە، دونیا ئەوەندە تەسک مەبینە!
چەند جارمان گوت ئەو هەڵەشەییەت قیمەتی نییە، و سیاسەتی نێودەوڵەتی هەندێ ڕێسای خۆی هەیە و (هەر بە هەلهەلە) ئیش ناکرێ تێیدا!
چەندمان هاوار کرد تۆ بێ عەڕەبی و ئینگلیزی کەڕ و کوێریت، و دەستت بەدەست کۆمەڵێک ڕێنیشاندەری خیانەتکارەوەیە؟!
بڕۆ کۆمێنت و هەڕەشەکانت بسڕەوە گیانەکەم، جارێکی دیکەش پێش ئەوەی دەفع بکرێیت و هانبدرێیت، دوو جار بیربکەرەوە.
سەلام و ڕێزم قەبوڵ بفەرموو
م. سەردەم دەرباز
10
6August 27, 2026 319