لە یەکەم چاوپێکەوتنەوە تا یادی هەمیشەیی دوکتور قاسملوو 🌐 پڕۆژەی… — ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک — TG.ME

✉️  لە یەکەم چاوپێکەوتنەوە تا یادی هەمیشەیی دوکتور قاسملوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  کامران ئەمین ئاوە ساڵەکان زۆر زوو تێپەڕ دەبوون و بەپێی جیاوازیی بیر و هزر و سیاسەتەکانی حیزبی توودەی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئێران و بەتایبەتی ڕوودانی ئینشعابی پەیڕەوانی کۆنگرەی چواری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٥٩، پێوەندییەکانی حیزبی توودە و دیموکرات تا دەهات ئاڵۆزتر دەبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش کاتێک ڕێبەران و کادرەکانی حیزبی توودەی ئێران لە ساڵی ١٣٦٢ کەوتنە ژێر زەبری هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ژمارەی ٩٠ی “کوردستان” لە بانەمەڕی ١٣٦٢ کە لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانیش بڵاو ببووەوە، ئەم هێرشەی مەحکووم کرد و نووسی:”ئێستا کە دامودەزگای ... 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

July 23, 2026 2.9K 4