✉️ شار ڕەشپۆش بوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️ ناسر ساڵحی ئەسڵ 📖 ساڵحی ئەسڵ،ناسر(٢٠٢٦): شار ڕەشپۆش بوو. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. لە بەرەبەری ٣٧ ساڵەی ساڵیادی تیرۆرکردنی یەکێک لە شازترین ڕێبەرانی نەتەوەی کورد، د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو داین. دوکتۆر قاسملوو کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچە و جیهان، دیپلۆماتێکی شارەزا و سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو، ڕێبەرێکی ئاشتیخوازی نەتەوەی کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. بۆیە تاریکپەرستان و پیاوکوژانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە بەرانبەر بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەریی حیزبەکەی قاسملوو دەستەوەستان بوون، پەنایان بۆ فرتوفێڵ برد و لە ڕێگای ئاشتی و وتووێژەوە پێغەمبەری ئاشتییان لە سەر مێزی وتووێژ شەهید کرد. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خەیاڵی دەکرد بە تیرۆرکردنی دوکتۆر قاسملوو کۆتایی بە حیزبی ڕێبەری بزووتنەوەی میللیی دێموکراتیکی گەلی کورد و گوتاری کوردایەتی و خەبات بۆ ماف و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنێ، بەڵام کاتێک دوکتۆر سەعید شەرەفکەندی، ئەو خەباتگێڕە ڕاستەقینەی دێموکرات و ئەو جێنشینە لێوەشاوەی شەهید دوکتۆر قاسملوو، گیانێکی نوێی بە بەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کردەوە و پەردەی بێهیوایی دڕی و نەیهێشت بێقاسملوویی بە حیزبەوە دیار بێ، هاتن بە بڕیارێکی نامرۆڤانە و بە کردارێکی جینایەتکارانە لە وڵاتێکی دێموکراتیکدا بە شەهیدکردنی کاک سەعیدی پێشمەرگەکان، مۆرێکی دیکەی ڕیسوایییان بە نێوچاوانی ڕەش و پڕ لە غەدر و جینایەتی خۆیانەوە نا. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube
شار ڕەشپۆش بوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️… — ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک — TG.ME
July 21, 2026 2K 5