📌به كێ دەوترێت صحابە ؟
لە ناو زانایاندا زۆر پێناسەی بۆ کراوە و لە کتێبەکاندا بە تفصیل باس کراوە بەڵام بە کورتی و پێناسەی هەڵبژێردراو بریتییە لە
✅«الصحابيُّ: مَن لَقِيَ النَّبيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُؤْمِناً بِهِ، وَمَاتَ عَلَى الْإِسْلَامِ»
«سەحابی: ھەرکەسێک بەدیداری پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) گەیشتبێت لەکاتێکدا بڕوادار بووبێت پێی، و لەسەر ئیسلام مردبێت.»
📍گوتی «من لقي» (ھەرکەسێک بەدیداری گەیشتبێت) و نەیووت «من رأى» (ھەرکەسێک بینیبێتی)؟
بۆ ئەوەی کەسانی نابینا بگرێتەوە: ئەگەر بگوترایە «من رأى» (ئەوەی پێغەمبەری بینیوە)، ئەوا ئەو سەحابیانەی چاویان نەیدەبینی (وەکو عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) لە پێناسەی سەحابی دەردەچوون. بەڵام وشەی «لَقِيَ» (بەدیداری گەیشتووە) ھەم کەسانی بینەر و ھەم نابیناکانیش دەگرێتەوە
📍مەرجی «مؤمناً به» لە پێناسەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت کەسەکە لە کاتی دیدارەکەیدا لەگەڵ پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و لە ژیانی پێغەمبەردا بڕوادار بووبێت پێی
- (المثنى بن حارثة الشيباني): لە ژیانی پێغەمبەردا (ﷺ) چاوی پێی کەوتووە و دیداری هەبووە پێش ئەوەی ئیسلام ببێت بەڵام تا دوای وەفاتی پێغەمبەر (ﷺ) و لە سەردەمی ئەبو بەکری صدیق (ڕەزای خوای لێبێت) ئیسلامبوونی خۆی بە تەواوی ڕانەگەیاند
لەبەر ئەوە: بەهۆی ئەوەی لە کاتی دیدارەکەیدا یان لە ژیانی پێغەمبەردا (ﷺ) مەرجی «ئیمانداری» تێدا کۆنەبۆوە، نەکەوتە ژێر پێناسەی «سەحابی»، بەڵکو زانایان ڕایان وایە لە ڕیزی «تابعییەکان» (التابعين) یان گەورەی تابعییەکاندا هەژمار دەکرێت.
4August 6, 2026 94 1