سەر لەبەیانیان کاتێک لەماڵ دەرئەچم؛ قەرەباڵغی ئەبینم لای وێستگەکانی پاس، ڕووخساری کچان وژنان، جەستەیەکی شەکەت وهەندێ جار شکاندنەوە وبێڕێزیکردن پێی لەلایەن نەناسراوەکانی! ئەم دیمەنە نابێت ببێتە شتێکی ئاسایی. ئافرەت بۆ ئەوە نەخوڵقاوە کە لە ڕێگا سەخت و پڕ لە ماندووبوونەکاندا هێزی لێ بڕوا، یان بە ناوی «سەربەخۆیی» کەڕامەت و شکۆی کەم بکرێتەوە. خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ﴾ مانەوە لە ماڵ، شوێنی ئارامی، ئاسایش و پاراستنی کرامەتە. ئەگەر پێویستی و زەروورەت هەبێت، ئەوا ئەوە حوکمێکی استثناییە کە بە ئەندازەی زەروورەت دیاری دەکرێت؛ نەک ئەوەی ببێتە بنەمایەکی گشتی و وێنەیەک کە بەسەر هەموو ئافرەتان بسەپێندرێت. #حامد_الإدريسي
August 2, 2026 110