لەڕێی خولەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و TOTیەوە، زۆرێک لە ڕاهێنەران، مرۆڤەکان فێر دەکەن کە دونیاسەنتەری بن نەک قیامەتسەنتەری، بەناوی "بونیادنانی داهاتوو" و "ئیدارەی دارایی" و "پاراستنی سامان"ەوە، مرۆڤەکان ڕەزیل دەکەن. تەنانەت ئەگەر کەسێک بەخشندە بێت و لەبەر بەخشندەیی، سامانەکەی دەستی بەشی پێداویستییەکانی دونیای نەکات، ئەمان وەک کەسێکی شکستخواردوو وێنای دەکەن، لەکاتێکدا ئاگایان لەم پەیامە جوانەی قیامەتناسان نییە دەڵێن "ئەو پارە و موڵک و سامانە هی خۆتە کە ناردووتە بۆ قیامەتت" واتە ئەوەی بەخشیوتە هی تۆیە، نەک ئەوەی بۆ دونیا کۆتکردووەتەوە. ئەوەی باسی نەکەن چۆنیەتی ژیانکردنێکە کە بۆ خوا بێت و قیامەتی پێ بکڕیت. ئەم مۆدێلە لە بیرکردنەوە و دۆلار پەرستییە، وای کردووە زانین و فکر ببنە کاڵایەکی بازرگانی، بە جۆرێک هەموو شتێک بە پێوەری قازانجی دارایی دەپێورێت. ئەم ماددە گەڕا باڵادەستە خەریکە بەها کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانمان دەسڕێتەوە و سۆز و بەخشندەیی لەنێوان مرۆڤەکاندا کاڵ دەکاتەوە. ئەم فەلسەفەیە مرۆڤ بەرەو ئەنانییەت دەبات و لە بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی دەیدزێتەوە، تا تەنیا خەمخۆری دەستکەوتە مادییە کەسییەکانی خۆی بێت. زەکەرییا ژاکاو
لەڕێی خولەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و TOTیەوە، زۆرێک لە ڕاهێنەران،… — تَسنـــیـــــم᪣ — TG.ME
July 29, 2026 109