📌 چۆن لە چین سەرمایەکەت لە فێڵ بپارێزیت؟ بازاڕی چین هێندەی گەورە و پڕ لە قازانجە، بۆ کەسێک کە شارەزای ڕێکارە یاسایی و ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە نەبێت، دەکرێت هێندەش مەترسیدار بێت. زۆرجار بازرگانان بەهۆی نەبوونی زانیاریی پێویست یان متمانەی پێشوەختە تووشی زەرەری گەورە دەبن. بۆ ئەوەی خۆت ببیتە چاودێر بەسەر سەرمایەکەتەوە، پێش ئەوەی یەک دۆلار حەواڵە بکەیت، پێویستە ئەم ٥ ڕێکارە سەرەکییە جێبەجێ بکەیت: 🔴 پشتڕاستکردنەوەی مۆڵەتی فەرمی (Business License) تەنها متمانە بە نازناوی وەک "Gold Supplier" یان "Verified" لە پلاتفۆرمەکانی وەک عەلیبابا مەکە، چونکە ئەوانە سیستمێکی پارەداون و مۆڵەتی یاسایی نین، بەڵکو ڕێگەپێدراوی عەلیبابان. هەمیشە داوای کۆپیی مۆڵەتی بازرگانیی کارگەکە بکە بە زمانی چینی (营业执照) و دڵنیابەرەوە مۆڵەتەکە هی هەمان فرۆشیارە یان نا چونکە هەنێ کات مۆڵەتی کەسانی تر بەکارئەهێنن و ئەڵێن هی خۆمانە. 🔴ناسینەوەی فێڵەکانی حەواڵەکردن (مەترسی هاککردن) بەهۆی ئەوەی لە عێراق و کوردستان زیاتر پشت بە حەواڵەی نوسینگەکان دەبەسترێت، فێڵبازەکان ئەم خاڵە دەقۆزنەوە. دڵنیابەرەوە کە پارەکە دەچێتە سەر حیسابی بانکیی فەرمی بەناوی کۆمپانیاکەوە (Corporate Account). ئەگەر لە ناوەڕاستی مامەڵەکەدا ئیمێڵ یان نامەیەکت بۆ هات کە تێیدا نووسرابوو "ژمارەی حیسابی بانکی کارگەکەمان گۆڕاوە"، دەستبەجێ پرۆسەکە ڕاگرە و تەنها دوای دڵنیابوونەوەی ڕەها بە ڤیدیۆکۆڵ یان تەلەفۆن پارە بنێرە، چونکە هاککردنی ئیمێڵی کارگەکان ئێجگار باوە. 🔴 مەرجکردنی پشکنینی پێش بارکردن (Inspection) یاسایەکی زێڕین هەیە: هەرگیز بەشە پارەی کۆتایی (Balance) مەدەرە کارگەکە تا دڵنیا نەبیت چی دەخرێتە ناو کۆنتێنەرەکەوە. حاڵەتی وا هەبووە کە کڕیار لێرە نەبووە، لەبری کاڵا، خشت و بەردیان بۆ ناردووەتەوە! دەتوانیت کۆمپانیا نەقڵەکان یاخود کەسانی وەک ئێمە ڕابسپێریت تا بچنە ناو کارگەکە و کوالێتی و بڕی بارەکە بپشکنن پێش ئەوەی کۆنتێنەرەکە دابخرێت. 🔴 گرێبەستی فەرمی لەبری چاتی سەرزارەکی نامەی دەنگی و وێنەی سەر شاشە (Screenshot) لە ویچات یان تێلیگرامدا، لە دادگاکانی چیندا هیچ بەهایەکی یاساییان نییە لە کاتی کێشەدا. پێویستە گرێبەستێکی فەرمیی نووسراو (Sales Contract) بە زمانەکانی چینی و ئینگلیزی هەبێت کە تێیدا جۆری وردی کاڵاکە، کاتی ناردن، و مەرجەکانی سزای دارایی بۆ دواکەوتن یان خراپیی کوالێتی بە ڕوونی دیاری کرابن. 🔴 کۆنترۆڵکردنی هێڵی شەحن و گومرگ کاروباری گواستنەوە (Door to Door) بەتەواوی مەسپێرە بە کارگە چینییەکە، چونکە ئەوان بەتەواوی ئاگاداری یاسا و گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی گومرگی عێراق و کوردستان نین. خۆت لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی شەحنی متمانەپێکراوی ناوخۆییەوە کارەکان بکە کە مەخزەن و لقی جێگیریان لە شارە پیشەسازییەکانی چیندا هەیە. 💡 چۆن من دەتوانم لەم پرۆسەیەدا هاوکارت بم؟ ئەگەر بەهۆی نەبوونی کات، نەزانینی زمان، یان ئاڵۆزیی ڕێکارە یاساییەکانی چین ناتوانیت خۆت ئەم هەنگاوانە بنێیت، من وەک کەسێک کە لێرە لە چین نیشتەجێم و ئەزموونی مەیدانیم هەیە، دەتوانم وەک بژاردەیەکی ئاسانکار هاوکاریت بکەم لە ڕێگەی: ١- ئەپی سینۆلۆ (SinoLo) و تیلیگرامی ویچاتەکان: من ئەپێکم پەرەپێداوە کە تێیدا سەردانی زیاتر لە ٢,٠٠٠ دوکاندار و کارگە و کۆمپانیای چینمان کردووە. لەناو ئەپی سینۆلۆ و تیلیگرامی ویچاتەکان، تۆ کڕین ناکەی، بەڵکو دەست ئەگات بە ویچاتی کەسە چینییەکە و بێ هیچ ترس و دودڵیەک کاری بازرگانی لەگەڵ ئەنجام ئەدەیت چونکە هەموویان بە فیزیکی بوونیان هەیە. ٢- پشکنینی مەیدانیی کاڵاکان: ئەگەر پێویستت بە کەسێک بوو لە ناو خودی کارگەکاندا نوێنەرایەتیت بکات، من وەک پشکێنەر دەتوانم بچمە شوێنی مەبەست بۆ پشکنینی وردی کوالێتی و بڕی کاڵاکان پێش بارکردن، بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە کە ڕێک ئەو شتە بەڕێ دەکەوێت کە پارەت بۆ داوە. پەیوەندی بکە 📱 +8619047168716 بەهیوای سەلامەتی هەمووان
کۆرسە بازرگانییەکانی چین 🇨🇳: post #179 — TG.ME
June 2, 2026 2K