ShpolAvin پرسیت ئەرێ بەڕاست گیانە توو «شیرینی ئەم ژیانە»؟ ♡ تۆ منت… — ﴿ شەپۆلی ❀ ئەوین ﴾ — TG.ME

@ShpolAvin

پرسیت ئەرێ بەڕاست گیانە
توو «شیرینی ئەم ژیانە»؟

تۆ منت خۆش ئەوێ بە دڵ؟
وەک من گیانت هاتۆتە کوڵ!

من ئەڵێم: هەرچی شک ئەبەم
بە یەک تریقەی تۆی ئەدەم

تەنیا بۆ یەک زەردەخەنە
بۆ لەرەی ئەو بەرگەردنە

هەرچیم هەیە مایەی ژیان
بە ئانێ ئەیکەم بە قوربان

#کامەران_موکری


@ShpolAvin
September 3, 2026 522 5