چاکە و دڵسۆزی هەرگیز بیرناچنەوە، با لەبەرچاویش نەمابن، خۆ لەدڵدا هەر… — Shad Kamal — TG.ME

“چاکە و دڵسۆزی هەرگیز بیرناچنەوە، با لەبەرچاویش نەمابن، خۆ لەدڵدا هەر دەمێنن”

دوای زانینی ئەوەی کەناڵەکانی دکتۆر شاکار هاککراون بەڕاستی لە ناخەوە دڵتەنگ بووین، ئەگەر هاتبا و هی خۆشمان بوایە هەر ئەوەندە خەفەتمان دەخوارد، چونکە یادگاری زۆر زۆرمان هەبوو لەگەڵ نامە و ڤۆیسەکانی کەناڵەکان، بەتایبەت کەناڵە گەورە و سەرەکیەکە💔

ئاخر ئەوە پەڕەیەکی ئاسایی سۆشیاڵ میدیا نەبوو📱، بەڵکو وێستگەیەکی گەورە بوو بۆمان کە لەوێوە ساڵانێکە ئەزموون و ڕێنمایی تایبەتمان وەرگرتووە، فەرماییشتەکانی ناو کەناڵەکان شتی سادە نەبوو نا، دکتۆر شاکار بەجۆرێک بابەتەکانی باس کردبوو کە لە دڵەوە هاتبوون و دەگەیشتن بە دڵ❤️‍🩹، ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەرمان جێدەهێشت، ئەقڵیەتمانی دەگۆڕی بەرەو ئەقڵیەتێکی گەشەکردوو🧠، لەهەمووی گرنگتر ئەوەبوو نەک تەنها سوودی دنیایی بگرە کاتێک گوێمان لە ڤۆیسەکان دەگرت ئیمانیشمان زیادی دەکرد💯
هەرچەند بنووسم لەسەر سوود و کەڵکی کەناڵەکە تەواو نابێ، دڵنیام لەوەی ئەو قسانە هەر هی من نین، بەڵکو قسەی دڵی هەزارەها تەلەبەن🫀

کاک دکتۆر چاکەی زۆری بەسەرمانەوە هەیە، لە هەموو بارودۆخەکاندا لەگەڵ تەلەبەکانی بووە و جێی نەهێشتوون😭
ئێمە ناتوانین پاداشتی چاکەی ئەوان بدەینەوە، بەڵام هەردەم لە دوعانمان دان و داوا لە خودا دەکەین پاداشتیان بداتەوە بە باشترین پاداشت🤲🏻
لەسەر ئەو بابەتە با شتێک باس بکەم، ئەمساڵ ڕۆژی عەرەفە بوو، دایک و باوکم لە حەج بوون، ئەوکاتەی لە کێوی عەڕەفە بوون ناوی چەندەها کەسم بۆ ناردن بۆی بیریان خەمەوە دوعایان بۆ بکەن، طەبعەن ناوی دکتۆر شاکاریشی تێدا بوو، ئەو دەمەی نامەکەم بۆ دایکم نارد لە وەڵامدا نووسی: (دکتۆر شاکارم لەیادە)🥺 دەی ئەوە بەرەکەتی خوا نەبێ چییە! 
دکتۆر شاکار نەک تەنها لە دوعای تەلەبەکانیدایە، بەڵکو لە دوعای کەسوکاریشیاندا بوونی هەیە، چونکە هەمووان ئەو خزمەتە گەورەی ئەویان بینیوە.

جەنابی دکتۆر بزانە تەلەبەکانت هەمیشە لەگەڵتن و پشتگیرتن، خۆزگە دەتانزانی چەندە خەفەتیان خواردووە لەسەر ئەو بابەتە، تەنانەت ئەوانەشی ماوەیەکی کەمە ئاشنای ئێوە بوون هەر وەک ئێمە دڵ بەخەم بوون، ئێوە دەمێکە دڵسۆزی خۆتان سەلماندووە، ئێوە بە دڵ و بە گیان خزمەتتان کردووە، هەر بۆیە ئێستا تەلەبەکانیش ئاوان بۆتان🔥

ئێستاش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کەناڵەکانتان بگەنەوە دەستی زۆرترین ئازیز و هیچ کەسێک لەو خزمەتەی ئێوە بێ بەش نەبێت، گومانم نییە لەوەی ئەمەی ڕوویداوە خێری تێدایە، پشت بەخوا دوای ئەو بابەتە کەناڵەکانتان زۆر فراوانترن دەبن🙌🏻

دکتۆر شاکار وەک هەموو جارێک لەو بابەتەشدا وانەی گەورەی فێرکردین، دوای ئەوەی کەناڵەکانی هاککران کە گەورەترینیان سەرووی 17000 کەسی تێدا بوو، لە پۆستێکدا
نووسیبووی:
(ئەکاونت جا چییە با هەر بڕوات، بەس خوا لێمان ڕازی بێت ئەوەی لە دنیا هەمە هەمووی بڕوات وەک ئەوە وایە هەوایەک بەلای گوێمدا ڕۆیشتبێت)

بەدوایدا ئەم ئایەتە:
{إِنَّ أَجَلَ اللَّـهِ إِذا جاءَ لا يُؤَخَّرُ لَوْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ}



✍️خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی
❤39🥰3🕊2😍2❤‍🔥1💯1🏆1😭1
September 2, 2026 355