زۆر کات چاوەکانم دادەخەم و دەچمە ناو دنیای خەیاڵەوە؛ لەوێ دا دەستت… — 🌤️سَـه‌مای خـۆر — TG.ME

زۆر کات چاوەکانم دادەخەم و دەچمە ناو دنیای خەیاڵەوە؛ لەوێ دا دەستت دەگرم، پێکەوە لەژێر باران سەما دەکەین، قەترەیەکی باران کەوتۆتە سەر خاڵەکەی گۆنات، ئاخ کە چەنێک بارانت لەسەر ڕوومەتەوە جوانە.. دەنگی پێکەنینت دە گوێم دا دەچرپێ، دە با دەنگی پێکەنینت نۆشی گوێچکەم بێ.. کە چاوەکانم دەکەمەوە دەبینم زۆر پیس نووقمی خەیاڵات بوومە؛ ژیان لە ڕاستی دا خەیاڵ سەختترە، لەبەر ئەوەی ئاڵوودەی ئاواتێکی مەحاڵت دەکات. نوسراوه‌ی خۆم🤎

August 14, 2026 638 4