𝗦𝘁𝗮𝘆|بمێنەوە: post #4039 — TG.ME

بووە تا ئێستا جلێکت بۆ ژوانێکی تایبەت
هەڵگرتبێت بەڵام هیچ کات ئەو ژوانە تایبەتە نەهاتبێت؟
یان بۆ نمونە کەسێک پێت بڵێ قژەکانت درێژ بکەوە
و کاتێک قژەکانت درێژ بوونەوە چیدی
ئەو کەسە بوونی نەبووبێت :)؟
یان مەسەلەن ڕۆژی لە دایک بوونی ئاگاداری
و ناتوانی پیرۆزبای لێ بکەیت؟
بووە تا ئێستا قسەکانت بە نیوەچڵی
لە دڵت دا ڕاگری چوونکە وا بیرت ئەکردەوە
هێشتا کاتی نەهاتووە؟
یان شەوان لەجیاتی خەو’ بە یادەوەریەکاندا
بێیتەوە لە خۆت بپرسی لە کوێ هەڵەم کرد؟
بووە شەقامێکی تایبەت ، گۆرانیەکی تایبەت
یان عەترێکی تایبەت تەواوی ڕۆژەکەت تێک بدا؟
بووە هەرچەن بتەوێ لەبیری بکەیت لە خاڵێکا
هەموو ڕیسەکەت ببێتەوە بە خوری؟
March 24, 2026 1.2K 7