پیـاوی ژیان کردنــم..'🕊️⃝🤍!
لە ڕۆژی 24 ساڵەی لەدایکبوونمدا..
ئەمەوێت پێت بڵێـم:
سوپاس بۆ ( بوونت )
لە ژیانمـا پێویستم بە بوونی تۆ بوو.
سوپاس بۆ ئەوەی خۆشەویستیەکەت لەگەڵما ڕاستەقینە بوو لە کاتێکدا لەم ژیانە هەتا هەست و سۆزیش مەسڵەحەتـە.
سوپاس ئەی ئەوەی بۆ ڕۆحـم
نزیکتر بوویتە لە جەستــەم.
ئەوەی خۆشەویستی خودی فێرکردم خۆشەویستیەکەت بوو، بوونـت جوانترین شتی دونیایە بۆ من ڕووی دابێت، قەرەبووی دۆڕانەکانمە، وات کرد جوانی ژیانم پڕ بکات، زەردەخەنەکانمت گۆڕی بۆ جوانتـر،
پێشتر تەنانەت پێکەنینیش ڕاستی نەبوو، مزگێنی بێت ئێستا لە ناخی دڵمەوە پێئەکەنم، دەستم کردووە بە لەبیر کردنی هەموو ڕوداوە ناخۆشەکانی ژیانم، دەستم کردووە بە دیلێتکردنی فرمێسکەکانی ئەوکات، تۆ زۆرت گۆڕی لە قەناعەتەکانم و زانیت چۆن لێم تێبگەیت و تەنانەت بیرکردنەوەشم بگۆڕیت، پێش شێوەت حەزم لە عەقڵ و بیرکردنەوەتە، هەستەکەم بەس تۆ لێم تێ ئەگەیت و کاریگەری تۆشم پێوە دیارە، خۆشمویستی چونکە بینیم دونیات بۆ من ئیهمال کرد و هەموو ژیانت بۆ بەدەستهێنانم و ئاسودەیم تەرخان کرد، جوانتر لە گرنگی پێدانت قەدر گرتنت بوو، هەندێک جار ڕسق ئیحساسێکە و لەگەڵ تۆ لەو ئیحساسەدا ئەژیم، ئەو ئاسوودەییەم بە خێری تۆیە.
خـانـمە لاسـارەکــەت'🙈💍✨!
2,May,2023
11:11 p.m 💌👫💯
𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
11
7
3
2
1
1May 2, 2023 6.7K 84