
تا ئێستا بۆ لەبیرکردنی کەسێک چەنێک ڕاتکردووە لە خۆت؟ تاکوو کوێ ڕۆیشتوویت بۆ ئەوەی کە ئیتر نە شوێن پێیەکی ببینیتەوە و نە بیرت بێتەوە کە بوونی هەیە؟ کەسێک دەناسم کیشوەرەکەی گۆڕی بوو! کەسێک کارەکەی و کەسێک خۆی! بەڵام تەنیا ڕاهاتبوون ئەگینا هێشتاش لەخەیاڵیاندا بوو.. دەڵێن پێش ئەوەی کە بێینە دونیاوە دیمەنە گرنگەکانی ژیانمان پیشان دەدەن وە خۆمان هەڵیدەبژێرین کە بێینە دونیاوە یاخوود نا.. بێ گوومان شتێک بووە کە من بڕیارم داوە لێرە بم ، دڵنیام ئەو بەشەی کە تۆ لەناو چارەنووسی مندا بوویت ئەوەندە شیرین بووە کە دڵم ویستوویەتی بێمە دونیاوە.. مرۆڤ لە عەشقدا تەنانەت ئەگەر بەئەندازەی یەک ڕۆژ حاڵی باش بووبێت و لەواتای ژیان تێگەیشتبێت ، بردوویەتییەوە! هەرچەندە ئەگەر چیرۆکەکەشی کۆتاییەکی خۆشی نەبووبێت...
2
1June 20, 2026 137