ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی محمد اوراز، شەرەفمەندترین شاخەوانی ئێران و… — رووداو 24 ( پیرانشهر ) — TG.ME

رووداو 24 ( پیرانشهر )♦️ئەمڕۆ ۱۶ی خەرمانان ساڵڕۆژی کۆچی هەمیشەیی شاخەوانی ناوداری کورد "محەممەد ئەوراز"ه. Join ➣ @RUDAWI24 ☜ 🔘 رووداو 24 (پیرانشهر) https://t.me/+AU1wdJ72yM1lZTZk
♦️ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی محمد اوراز، شەرەفمەندترین شاخەوانی ئێران و کوردستان

محمد اوراز، یەکەم ئێرانییە کە لوتکەی ئێڤەرێستی زاڵ کردووە.

محمد لە ساڵی ١٣٤٨ی کۆچی هەتاوی لە نەغەدە لەدایک بووە.

«ڕاکاپۆشی» بە بەرزی ٧٧٨٨ مەتر لە پاکستان، یەکەم لوتکەی بەرز بوو کە لە ژێر پێی پتەوی ئەم پاڵەوانەدا کۆڵی دا.

ساڵی ١٣٧٧، لە کاتێکدا زۆربەی گروپە جیهانییەکانی شاخەوانی لە سەرکەوتن بۆ سەر ئێڤەرێست پاشەکشەیان کرد، ئەم لوتکەیە بە دەستی ئەو زاڵ کرا.

پیاوێکی دڵێر کە تەرمی شاخەوانێکی ئینگلیزی، لە حاڵێکدا کە شاخەوانە ئینگلیزییەکان خۆیان لەم کارە پاشگەز بوونەوە، هەڵگرتە سەر شانی خۆی و هێنایە خوارێ.

ساڵی ١٣٧٩، محمد اوراز سەرکەوت بۆ سەر دوو لوتکەی چۆ ئۆیۆ و شیشا پانگما، کە بەرزییەکانی ٨٢٠١ و ٨٠٣٦ مەترن، بەبێ بەکارهێنانی بۆری ئۆکسیجین. ئەو لە ساڵی ١٣٨٠ وەک باشترین شاخەوانی ساڵی ئێران هەڵبژێردرا.

اوراز لە دوایین سەرکەوتنیدا بۆ پاکستان ڕەوانە کرا بۆ ئەوەی لوتکەی ٧٩٠٠ مەتری گاشەربروومی یەک زاڵ بکات. بەڵام تووشی ڕووداوێک بوو و لە کۆتاییدا لە ١٦ی شەهریوەڵدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی محمد اوراز لە شاخی سوڵتان یعقوبی نەغدە بەخاک سپێردراوە.

Join ➣ @RUDAWI24   ☜
🔘 رووداو 24 (پیرانشهر)
https://t.me/+AU1wdJ72yM1lZTZk
❤7
September 7, 2026 666