شەوی قەدر و نهێنەکان . ١. نهێنیی یەکەم: "قەدەرەکان لێرەدا دەنووسرێنەوە" خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾. لەو شەوەدا مەلەفی ساڵێکی نوێی ژیانت دەکرێتەوە، بەهۆی دوعاکانتەوە لەم شەوەدا "قەدەرت" دەگۆڕێت! چونکە دوعا تاکە شتە قەدەر دەگۆڕێت، بۆیە ئەو شەوە بە پاڕانەوە زیندوو بکەرەوە. ٢. نهێنیی دووەم: "جوبرەئیل و سوپای فریشتەکان دێنە خوارەوە" خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا﴾. پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: ژمارەی ئەو فریشتانەی دێنە خوارەوە لە بەردی سەر زەوی زیاترن! لە سەرووی هەمووشیانەوە "جوبرەئیل"ە. دەزانی بۆچی دێن؟ بۆ ئەوەی کاتێک تۆ دەپاڕێیتەوە ، هەموو ئەو سوپایە پێکەوە بڵێن: ئامین! وێنا بکە، دوعایەک ملیاران فریشتە ئامینی بۆ بکەن چۆن ڕەت دەبێتەوە؟! ٣. نهێنیی سێیەم: "شەوی ئاشتی و سەلامەتییەکی بێوێنە" 🕊️ خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ﴾. لە سەردەمی ئێوارەی ئەم شەوەوە تا بانگی بەیانی، شەیتانەکان ناتوانن هیچ شەڕ و ئازارێک بە مرۆڤ بگەیەنن. شەوێکە پڕە لە ئارامییەکی ڕۆحی
شەوی قەدر و نهێنەکان . ١. نهێنیی یەکەم: "قەدەرەکان لێرەدا… — Qwran.Calm — TG.ME
March 13, 2026 251