🔻 ژنراڵێ کە دێر بوو بە ژنراڵ
✍ د. مەسعوود ڕۆستەمی
🔹 رۆژئاوا لە ماوەی دە ساڵ نیشتبوو بە دڵەوە، ھەم بۆ ھەستی کوردانەکەی، ھەم بۆ رێبەرایەتی مەزڵوم و ھەمیش بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ. مەخابن نەیانھێشت رۆژئاوا، رۆژئاوا بمێنێت و مەزڵوم-یش ژنراڵێکی دەست و قۆڵ باز.
🔹 رۆژاوا لە ھەموو ئەو ماوەیە زیاتر لە دیلێ ئەچوو تا پارچەیێکی ئازاد؛ دیلی قەندیل و باکور.
🔹 بۆچی رۆژئاوا بەم جێگە گەییشت ئەبێ ھۆکاری ناوخۆیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە بەرچاو بگرین کە ئەوەش بۆ نوسینێکی کورت نابێ، ھەرچەن ئەم رەھەندگەلە لەیەک دابڕیاگ نین.
🔹 پەکەکە ھیچ ئایدیایێکی بۆ داھاتووی کورد و فۆڕمێ لە دەوڵەت نیە؛ ئەمە یەکەم نەخوەشینێ بوو کە داوێنی رۆژئاوای گرتبوو. لێرە مەبەست سەربەخۆیی نیە؛ ئەوان نە باسی خۆدمۆختاری بۆ کورد ئەکەن و نەیش باس لە سیستمێکی دەوڵەتی فێدڕاڵ. بە راستی کەس نازانێ پەکەکە چ شتێکی بۆ کورد ئەوێ! بابەتێ وەک «برایەتی گەلان» بابەتێکی ئەرزشیە، نە نوسخەیێک لە فۆڕمی دەوڵەت، بەم ھۆیەوە رۆژئاوا زەمەنێکی زۆری لە دەست دا. زەمەنێ کە ئەیتوانی لەراستای چۆنیەتی فۆڕمێ لە دەوڵەتی داھاتووی سوریا کاری بۆ بکات.
🔹 مەزڵوم ھەم ئەسیری قەندیل بوو کە ئەوانیش ھەموو سیاسەتەکانیان لە راستای باکور بوو، ھەمیش ئەسیری «ئۆستورەی ئۆجەڵان».
🔹 ئۆستورەی ئۆجەڵان ئیتر لە کارکردی «بسیج اجتماعی» و قارەمان سازی تێپەڕیگە. رەنگە ئۆستورەی ئۆجەڵان لە شاخا بگەیێ بە داوتا، لێ لە سیاسەتگوزاری یەخەت ئەگرێ.
August 28, 2026 173 4