🔻 وەزارەتى پەروەردەى سووریا چەند بڕیارێکى لە بارەى خوێندن بە زمانى کوردى دەرکرد
🔹 وەزارەتى پەروەردەى سووریا بڕیاریدا وانەى زمانى کوردى وەک زمانى نیشتمانى لە خوێندنگە حکومى و تایبەتەکان بخوێندرێت و هەفتانە هاوشێوەى زمانى عەرەبى و ئینگلیزى سێ وانە دەخوێندرێت.
🔹 لەبڕیارەکەدا ئاماژە بۆئەوەکراوە، بۆ ئەمساڵى خوێندن خوێندکاران ئازادن بابەتەکانى کۆمەڵایەتى، مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە بەزمانى کوردى دەخوێنن یاخود زمانى عەرەبى و داواکراوە کە پرۆگرامێکى تایبەت بە بابەتى زمانى کوردى بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن ئامادەبکرێت.
August 27, 2026 194 2

