🔻 فەرزین کەرباسی: بەڕاستی ئێستا ئێمە بە کردەوە لەم حیزبانە نابینین هەنگاوی بنەڕەتی بۆ ڕزگاریی وڵات بنێریت، هیچ تەکانێك لە خۆت نادەیت، بەڵکو چاو لە دەستی خەڵکیتر دەکەیت، بەهانەی جۆراوجۆر دێنێتەوە، ئەوە ناکەیت کە دەبێت بیکەیت، بەڵکو تەنها بە قسە كردن ڕازی دەبێت. ئەمە دەرەنجامی سیاسەتی سی ساڵی ڕابردووە گیراوەتەبەر؛ سیاسەتی «بقا» (مانەوە)؛ یانی ئێمە هەرچەندە پارە پەیدا بکەین تەنیا بۆ ئەوەی بمێنینەوە تا ڕۆژی خۆی کە حكوومەت ڕووخا ببین بە ڕێبەری گەلی کورد!!!. ئەم سیاسەتی چاوەڕوانییە، سیاسەتێکە نە گۆڕانکاری لە خۆیدا کردووە، نە توانیویەتی گوتارێکی تازە دروست بکات. ئەو حیزبەش ئێستا بە شێوەی خۆی ماوە، سەیری ناوەوەی بکەیت دەبینیت چ کێشەیكی گەورە بوونی هەیە. دەسەڵات لە دەست چەند کەسێکدا قۆرخ کراوە، ئابووری حیزبیان بە دەستە، پۆستیان بە دەستە، هەندێكیان خزم و کەس و کاری خۆیان هاوردوە و قۆرخی هەموو چتیان کردووە.
ئەم قۆرخکارییە بووە بە واقع، حیزبێك ناتوانێ خۆی بگۆڕێت، ئەو پۆتانسێلە نەماوە کە بتوانێ خۆی بگۆڕێت بە نەزەری من ڕاکت و ئیستاییە، ئەوەیە لەبەرامبەر هەموو هێزەکانی دەوروبەری خۆیدا تەسلیمە و هیچ کارێکی پێ ناكرێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. سکرتێر چل ساڵ سکرتێرە، دەست هەڵناگرێت بۆیە کاتێک قسە دەکات لەگەڵ ئەمڕۆ ناخوێنرێتەوە. کام لە تەفەکوراتی ئەو لەگەڵ ڕۆژی ئەمڕۆدا دەگونجێت؟
حەتتا ئەگەر حیزبێک بە زەبری زۆر، بە زەبری وڵاتان یان بە زەبری پارە و چەکی ئەملا و ئەولا بیەوێت بەسەر خەڵکدا خۆی بسەپێنێت، یا ماشین پڕ بکات لە دۆلار و بهێنێتەوە وچەكداربکڕێت، ناتوانێت لە دەرەنجام سەركەوتوو بێت چون خەڵکی ڕۆژهەڵات ژیر و ئاگادارن، ئیتر ناخڵەتن و خەبات و شۆڕشیان کردووە بۆ ئازادی، نە بۆ هێنانی دەسەڵاتێکیتر بۆ سەری خۆیان کە ببێتە بەڵا بۆ گیانی. بۆیە بە ڕای من ئەم حیزبانە زەمانیان سووتاند بۆ گۆڕانکاری، و ئێستاش کاتێک قسەیان لەگەڵ دەکەیت دەڵێن مەجال نییە و کاتی ئەوە نییە. ئەگەر نزیكایەتی لە نێوان خودی حیزبەكان و دواتر لەگەڵ خەڵك دروست نەبێت کێشەی سەرەکییە کە بە ڕای من دەتوانێت لە ئاییندەی ڕۆژهەڵات کێشەی گەورە ساز بکات و هەر ئەمڕۆ دەبێت کاری بۆ بکرێت.
August 27, 2026 178