بەهای دۆلار بەرەو ٢٢٥ هەزار تمەن بەرز بووەوە بەهای دۆلاری ئەمریکا لە… — ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات — TG.ME

🔴 بەهای دۆلار بەرەو ٢٢٥ هەزار تمەن بەرز بووەوە

بەهای دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێراندا ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و گەیشتە ٢٢٥ هەزار تمەن؛ ڕەوتێک کە هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی واشنگتۆن، گوشاری لەسەر تاران قورستر کردووە.

لە سەرەتای مامەڵەکانی ڕۆژی شەممەدا، بەهای دۆلاری ئازاد گەیشتە ٢٢٥ هەزار تمەن و حەواڵەی دۆلاریش گەیشتە ٢٢٩ هەزار تمەن.

لە هەمان کاتدا، پۆندی بریتانیا بە ۳۰٥ هەزار تمەن و سکەی ئیمامی بە ۲۳٥ ملیۆن تمەن مامەڵەیان پێوە کرا.

ئەم بازدانە بێوێنەیە گەشەیەکی نزیکەی ٩٪ی بەراورد بە سەرەتای حەفتەی ڕابردوو نیشان دەدات و جیاوازیی نرخی دۆلاری ئازاد لەگەڵ ناوەندی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ زیاتر لە ٦٤ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە هات کە ئەمریکا بانکێکی تورکیە و دوو شیرکەتی ژێردەستەی بەهۆی هاوکاریی دارایی بۆ هێزی قودسی سپای تێرۆرستی پاسداران سزا دا.

سکات بیسێنت، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا هۆشداریی دا کە کەرتەکانی فڕۆکەوانی، کەشتیوانی و سەرمایەی دیجیتاڵیی ئێرانیش دەبنە ئامانجی قۆناغەکانی داهاتووی گوشارەکان.




🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:

🌐 https://kurdistanmedia.com/

💬 PDKI_Media
September 5, 2026 136 1