لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران، بەرزبوونەوەی بەرچاوینرخی پێداویستییەکانی قوتابخانە، گوشاری ئابووریی قورسی بۆ سەربنەماڵەکان دروست کردووە و کڕینی سەرەتاییترین کەرەستەکانیشی ئەستەمکردووە.
بەپێی ئامارەکان، تێچووی کڕینی پێداویستییەکانی قوتابییەک بە بەراورد لەگەڵساڵی ڕابردوودا چەند بەرانبەر زیادی کردووە؛ بە جۆرێک نرخی ۱۲ دەفتەری۱۰۰ پەڕەیی سیمی لە ۳٥۰ هزار تمەنەوە بۆ ١ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تەمەنبەرز بووەتەوە.
هەروەها پێنووسی ڕەنگی لە ٤٠٠ هەزار تا ١ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن،جانتای قوتابخانە گەیشتووەتە نزیکەی ٤ میلیۆن و جلی یەکدەستیقوتابخانەش تا ۳ میلیۆن تەمەن خەمڵێنراوە.
بەو پێیە، دابینکردنی کۆی پێداویستییەکانی قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی لەئێستادا تا ۱٥ میلیۆن تەمەن تێچووی دەوێت.
ئەم شەپۆلی گرانبوونە تەنیا کەرەستە هاوردەکراوەکان لەخۆ ناگرێت، بەڵکووبەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دراو و گرانبوونی کەرەستەی خاو، بەرهەمە نێوخۆییەکانیشی گران کردووە.
ئەم قەیرانە توانای هەڵبژاردنی لە بنەماڵەکان سەندووەتەوە و ناچاری کردوونپەنا بۆ بەکارهێنانەوەی کەرەستەی کۆنی ساڵانی پێشوو یان دەستبەرداربوونلە کڕینی کەلوپەلە سەرەتاییەکان ببەن، بە جۆرێک کە دەستپێکی ساڵی خوێندنلە وەرزێکی خۆشییەوە بووەتە خەم و دڵڕاوکێی دارایی.
