Milad Hannibal: post #313 — TG.ME

بەشی ١

ئەمڕۆ خەمی کچێ هەڵی تەکاندم
ئەمڕۆ بیرۆکەکانم لەبەرچاوم گەش و تار ئەبن
فکرم پێم ئەڵێ باوشی سفت و سۆڵی من لە تۆ
سڕ بوونی دەس و پات لە من

هەر ڕۆژ و هەر ڕۆژ و هەر ڕۆژ
وەکو ڕابردووم وەکو مێژوم
وەکو جەرگم لەت و پار ئەبم
هاتم بیسەلمێنم بەهێزترین پیاوی دونیام
نیقابم داکەوت!
ئەمڕۆ مەزڵومترین کوڕی هەردو عالەمم

سەرم بەرز کرد ڕوو به ئاسمان هاتم هاوار کەم
کە تابەکەی هەلاهەلام ئەکا ئەم زام و ڕەنجه
بینیم لە دور هاتی بەرەو ڕووم بە ناز و خەمزه
حەی لەم ئاگرە که نیگات شیفاس و چاوت خەنجەر
هەنگاو هەنگاو هەنگاو هەنگاو
ئەگریجەت لائەدا بەلار و لەنجە

هەزارجار ئەم دیداره منەتی بەسەر منۆ بێ
ئەی هاوار..!
بڕوا بەرەوڕوم بە چە نیگاهێکی شەرمنۆ تیت
تۆ بڵێی ئەم کچە پاکە دڵی بە منۆ بێت!؟
هم؟! تۆ بڵێی ئەم کچە پاکە دڵی بە منۆ بێت!؟

لەگەل هەر هەنگاوێکی بەردەمی چراخان ئەکا
تاریکی ڕوو ناکا لێی
ڕوناکایی بۆ دڵی پیر و زامدار ئەیێنی
ئارام بگرە سینە بۆ بە خۆت نافامێنی
وا بڕۆیته بەرۆ بە فرمێسکی شەوقت لافاو ئێنی
دڵت وا بێقەرارە ئەڵێی خەریکی ڕاوڕاوێنی

خامۆشی درا
بینیم جەماعەتێ یونیفۆرم لەبەر
ئافرەتیان گرت و چرایان خسته ناو داوێنی

نازانم بۆ وشک بووم، بە ملی شکاوم
نزیک بووم پەلامارم دا لەوان و لە غیرەتی تکاوم
ئەوان زۆر بوون یان هەموو گیانی کچ خراپ ئەلەرزا؟
بە قۆناخە تفەنگی یەکەم ئەژنۆیان دا بە عەرزا

عەجەب پۆتینێ بەر منی نیوەهۆشیار کەوت
لێڵه بە چاوم ئافرەتێ که
قژی هاتوەسە بەر ڕوومەتی
کیژی ساحێب سەبر و مەتین
ناوچاوی تاڵ کرد لە گەلەی چەقەڵی
شەڕ و کەسیفی عەفونەتی

هەرجارو یەکێ بە زمانێ جیاواز ئەیپرسی ناوت چیە؟
من بەجێی هەردووکمان زۆر ترسام
سەری بەرز کرد پرچی لادا نیگامی کرد
بەوپەڕی ئازایەتی وتی (( کوردستان ))

بۆ یەک دوو چرکە
هەموو گیانم بوو به مووچڕکە
وتم میلاد دوو ڕێگەت هەس
یا قەبووڵ کە ڕێگەی ڕووبەڕووت دڕکە
یا داتەمەرتگێ سکی مشتێ خوگ پڕ کە

وەک چۆن چاو پڕلە شەرم بێت
بە نیگاهم وتم بە کوردستان لە من ببوره
تا ئێستا هیچ نیگاهێ ئەونه بەهێزمی نەکردبو نە

دوای چەن زیلە هاتمۆ به خۆما، پرسی تۆ ناوت چیه؟
منیش ناوم کوردستانه، ها لێمدە دە نامەرد
ڕێبەرت کامه؟ گەورە تا چکۆلەتانم گا بێشەرەفانە

هیچکاتێ نە کۆیلە بووم نە نەوچە
من دایکم زرێباره باوکم هەڵەبجه
چاوم باز کرد بینیم پەلکێشمان ئەکەن بە کەلەپچە

ئافرەت چپاندی بە گوێچکەما ئامادەی هەڵاتنی؟
وتم چۆن بەجێت ئەهێڵم تۆ هاوناوی وەڵاتمی
ئەم شەهامەتمه دەینی تۆیه بە گەردنم
لەوە زیاتره هەڵمواسن سەراوبنی؟

بە مویێ شکم نیە خۆیشی ئەم ئازایەتیە تا سەر ئەبا
منیش تەک هەر بۆقێ کە ئەیاننا پێمۆ
جوێنێ تازەم ئەدا

بەخێر بێن بۆ ماڵی تازەتان
لێرە ئەبێ نامسڵمانیش تەسلیم بێ
هێشتا بەسەختی تێئەگەم چی ئەڵێ
وەکو گۆڕی جەدی گوێچکەم ئەزرینگێ

زۆری لێمەدەن با لە ترسا سەکتە نەکا
ژەمی نیوەڕۆ شۆکێره، شەو بێنن باتوم و چەکمه بە کار
ڕایێ لەژێر شەکەنجە بە چاوی بەسراو
ڕایێ بە ئاوی چیاو ڕاپەریم ناو ئۆتاقی یەک لە یەکا
هەردوو پات ئەشکێنین، عەسای دەست لۆتفی حۆکمەتە

خاس ڕووداری بە دەستی کەلەپچەتۆ
تۆ چێت بیستووه لەبارەی منی کەلەشەقۆ
لە مەملەکەتێ که عاقیبەتی
هەر گفتوگۆیێ شەڕەچەقۆس
نەک بە دەم تۆ، من پێناکەنم حەتا بە دەم حەقۆ

هەرچیمان وت ئەڵێی بەڵێ دروسە
هەرچی ئەزانی و نازانی بنوسە
من هیچم ناوێ بێجگە لە ئازا...
وس، هیچ و پوچ قڕوقەپ، نەبیسین دەنگی قڕوزەت

ئێوە چاوەڕێن کۆیلایەتی و ترسم ببینن؟ خەڵەتاون
کاری زۆرمان ها پێت، جارێ ونی کەن لەبەرچاوم

نازانم شەوە یا ڕۆژ، کوردستان بەخەبری؟
لەبەر تۆ خەوم لێ ناکەوێ لە جنسی بەردە سەرین
پەشیمان نیم، ڕۆحم ئارامه ئەژی بە دەردەسەری
تۆ جوڵێنەری شەرەفی لەشکەرێکی یەک نەفەری

ئافرەتێ بە جلی کوردی پارچە پارچە
منی پەڕتەوازە سەرم لای تۆ بەرزە، میلاد سەرفرازە
گەورەترین شانازیە هاوسلولی تۆم
گەرچی هەمووی پەنی
سەرۆکی خوێنمژی  شیشەیی بەچەبازە، تف

ببوره، وەسفی جوانیتم بیستبو
ئێستا چەن ساڵە وێڵی تۆم ها
لە کام زیندان ئەسیر کرابوی که نەتم ئەبینی
ئاوا سەمام ئەکرد لەناو خوێنی خۆما

سەری تۆ سڵامەت با هەر لاشەی من ئازار بدەن
من ڕۆحم تێکەڵاوی جوانی تویە، کێ لە تۆ نازارتره؟
تۆزێ پێکەنی، وتی لەوەناچێ من ڕزگار بم
گومان ئەکەم لەم ڕۆژانا تۆ ئازاد بکەن



بەشی ٢

هام لە کوێ؟ چەنی مانگە؟ چەن شەممەس؟
سەرم پڕە لە پرسیاری سەرەتایی
زەمین تەڕە، مەچەکم بەر تیشکی تیژی خۆری گرتوە
لەحنەتی نە لە هاوین ئەچێ نە لە پاییز

حازرم بۆ بنگوسێ لەم خاکە هەموو زەوی فیدا کەم
عەجیبە، غەریبم و هەست بە غەریبی ناکەم
ئازادم بەڵام هێشتا دڵم گیرە لای کوردستان
شێوەی دوشمنێ کە فریبی دام قەد لە بیری نابەم

وتم بە خۆم هیچکە ناتوانێ ئەونە تووڕەت بکات
هەڵکەی ڕوو لە خودات
هەنگاو هەنگاو هەنگاو هەنگاو
بەرامبەرم تابلۆیێ نوسراوە دوورە وڵات
🔥12❤6
June 17, 2026 1.4K 25