بە دڵنیاییەوە سەرلەبەری ئەم شیعرە ناسک و جوانە، هی مامۆستای ناسک… — یـادی بـەخـێـر — TG.ME

بە دڵنیاییەوە سەرلەبەری ئەم شیعرە ناسک و جوانە، هی مامۆستای ناسک خەیاڵ و جوانبێژ، مامۆستا غەرییب پشدەرییە. مامۆستا غەریب کێیە: وەرگێڕ، شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگرێکی ئەدەبییە لە کۆیە لەدایک بووە و زۆربەی تەمەنی لە قەڵادزیی و ڕانییە و هەولێر ژیاوە. خاوەنی ٢٥ بەرگ کتێبی جیاوازە. ٤ کتێبی تریش ئامادەن بۆ چاپ. شیعرەکانی مامۆستا غەریب، شوێنێکی تایبەتیان لە ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە. کەسێکی خاکەڕا و هێژا و بەڕێزە. مەجلیسخۆش و مەشرەبخۆشە. بە وتەی زۆرکەسان، لە ئاکار و ڕەوشت و هونەردا، ئاوێنەی تەواو نوێنی مامۆستا هێمن موکریانییە. ئێستا تەمەنیان ٧٨ ساڵە و لە شاری هەولێر دەژی. هیوای تەمەنێکی درێژ و لەشێکی سازیان بۆ دەخوازین.

September 5, 2026 86