مێژووی پشتی گۆرانی [وەرە ئەی باوانم] لەو تۆمارە دەنگییەدا هونەرمەند محەممەدی ماملێ خۆی بۆمان لە مێژووی ئەو گۆرانییە دەدوێ. تێیدا باس لە دوو شاعیر دەکات (بەداخەوە ناویان ناهێنێ بەڵام ئێمە ناوەکانیان دەزانین) کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە ماملێ میوان بوون. کاتێک لەسەر کەوڵی نان خواردنن، هونەرمەند ماملێ باسێکی گرینگ دێنێتە گۆڕێ. وەک خۆی دەڵێ، گۆرانییەکی تازەم هەیە. کوڕێکی لاو (بەداخەوە ناوی ناڵێت)، نیوەی گۆرانییەکەی بۆ ساز کردووم و نیوەکەی تریش خۆم سازم کردووە. ئێستا ئێوەش هۆنراوەکەم بۆ ئامادە بکەن. دیارە پێشتریش ئێمە ئەو بەسەرهاتەمان دەزانی، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە پەیوەندیمان بە هەردوو مامۆستایان غەریب پشدەری و عەبدوڵڵا ساڵح (مامۆستا عەبدە / خاڵە عەبدە) گرت. دەرکەوت کە گشت هۆنراوەی ئەو گۆرانییە، ئی مامۆستا غەریب پشدەرییە. وەکی مامۆستا عەبدە دەیفەرموو، مامۆستا غەریب دەمودەست شێعرەکەی دانا، بەڵام شەنوکەوێکی زۆرمان لەسەر شێعرەکە کرد، بۆیە لەوانەیە کاک محەممەد ماملێ وەیزانیبێ شرۆڤەکانی منیش لەسەر هۆنراوەکە، بەشێکن لە شیعرەکە. 👇👇👇👇
مێژووی پشتی گۆرانی [وەرە ئەی باوانم] لەو تۆمارە دەنگییەدا هونەرمەند… — یـادی بـەخـێـر — TG.ME
September 5, 2026 42 1