منیش دەڵێم:
بەڵێ، ئایا لەسەر ئوممەتی ئیسلام نووسراوە کە ژیانی لە گاڵتەجاڕی و نواندن و هونەری نزمدا بەسەر ببات؟
بەڵێ کوڕی خۆم، ئوممەتی موسڵمان بێهودەیی و بێسەروبەری و گاڵتەی سووک و هونەری نزم ناناسێت؛ وە ئەم ئوممەتە بەرز نابێتەوە مەگەر بە گەنجانێکی وەک تۆ کە قورئانیان لەبەرکردووە و تێیگەیشتوون، وە پزیشکییان خوێندووە و تێیدا دەرکەوتوون.. بە دەستێکیان قورئان و بە دەستەکەی تریشیان چەقۆی نەشتەرگەری یان بیستۆکی پزیشکییان هەڵگرتووە، بە ڕۆژدا سوارچاکی پزیشکین و بە شەو و ڕۆژیشدا بەندەی خودان..
بۆیە بڕۆ -کوڕی خۆم- لەسەر بەرەکەتی خودا، پەنا بە خودا بگرە لە وەسوەسەکانی شەیتان، و لە هەر پیتێکدا کە لە کۆلێژی پزیشکی دەیخوێنیتەوە نییەتی ڕەزامەندی خوای گەورەت هەبێت.. لە هەموو کارێکدا نییەتت پاک بکەرەوە، و هەرچییەک دەیکەیت بە باشی و ڕێکوپێکی ئەنجامی بدە، ئەو کاتە خوێندنەکەت دەگۆڕێت بۆ پەرستنێکی پوخت لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە."
هەرگیز بێزار نابم لە خوێندنەوەی ئەم نامەیە هەر کاتێک سستی یان خەمێک لە ڕێگەی پزیشکیدا ڕووم تێبکات، شایەنی ئەوەیە ببێتە مەشخەڵێک کە لەبەردەم خۆماندای دابنێین هەر کاتێک ئیرادە و ورەمان لاواز بوو 🤍
#فەزڵی_پزیشکی_و_پزیشکان


