بڕگەی پرسیارەکان:
سلام علیکم باشی مامۆستای بەرێز ، من تەمەنم 46 ساڵە زۆر بەزەحمەت قورئان لە بەردەکەم میوانم هەیە زۆربەی کات دایک و باوکم نەخۆشن گوتم واز لە حفزی قورئان دێنم بەس ناڕەحەتم مورتاح نیمە چی بکەم کەواز نەهێنم یارمەتیم بدەن ، یەک هەفتە بەس خەریکی یەک لاپەڕەم مراجعەشم باش نییە .
وعلیکم السلام خوشکەکەم ، خوای گەورە باشتان بۆ بکات و سەلامەتتان بکات ، داواکارام لە خوای گەورە کارتان ئاسان بکات و لێتان ڕازی بێت پاشان:
خاڵی یەکەم: کە دەفەرموون میوانم هەیە دایک و باوکم نەخۆشن بێگومان گەر ئەم ئەرک و مافانە وەکو خۆی جێبەجێ بکەن ڕێک ئامانجی |قورئانتان| پێکاوە ؛چونکە قورئان بۆ کارپێکردنە و پاداشتان لای خوای گەورە زۆر گەورەیە .
خاڵی دووەم: هەوڵدەن هەرگیز واز مەهێنن لەم گەشتە و بەردەوام بن ، چونکە گەشتێکی زۆر تایبەت و بە بەرەکەتە بۆ هەموو ژیانت ، ئەوەندەی لە تواناتان دابێت هەوڵی بۆ بدەن گەرچی کەمیش بێت چونکە بە بەڵگەی فەرموودە کە خۆشەویسترین کردەوە لای خوای گەورەیە ئەوەیە کە بەندە لەسەری بەردەوام بێت گەرچی کەمیش بێت ، هەروەها "لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا "خوای گەورە ئەرک و تەکلیفێک ناخانە سەر شانی هیچ کەسێک ئیلا ئەوەی لە توانای دابێت .
خاڵی سێیەم: هەوڵدەن لە سوڕەتە کورتەکان دەست پێبکەن بۆ ئەوەی هان بدرێن و سارد نەبنەوە ، یاخود گەر ئەم ڕێگایەتان بڕیوە هەوڵدەن ڕۆژانە نیو ڕیز یاخود ڕیزێک لەبەر بکەن و زۆر دووبارەی بکەنەوە لەکۆتایی حەفتەکەش دووبارەی هەموو بکەنەوە و زەبتی بکەن ، پاشان وردە وردە زیاتر و زیاتریشی دەکەن چونکە مرۆڤ دەبێت لە کەمەوە دەست پێبکات تاوەکو سارد نەبێتەوە و بتوانێت بەردەوام بێت .
بەردەوام بن | بەڕێوبەری کەناڵ ✍️
https://t.me/Labarcrdn
44
11
8
4
2
1
1August 25, 2026 758 4