[ چارەسەری پێداچوونەوەی پێشتر ]
پرسیار: چارەسەری ئەم بەشە قورئانەی کە پێشتر لەبەرت کردووە بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی پێداچوونەوەت نەکردۆتەوە تا بیرت چۆتەوە؟
چارەسەر ئەوەیە ڕۆژانە وەکو فەڕزی نوێژ لەگەڵ حفزی نوێ بە بەردەوامی بەشێک دابنێیت بۆ پێداچوونەوەی بۆ ئەوەی لە سینەت جێگیر بێت و لەبیرت نەچێتەوە ، مرۆڤ کە نیعمەتێکی پێ بەخشرا دەبێت قەدری بزانێت و نەهێڵێت لە دەستی بچێت و سوپاسی خوای گەورە بکات لەسەری .
«لەبەرکردنی قورئان» نیعمەتێکی زۆر گەورەیە مرۆڤ دەبێت وریای بێت ، مەرج نییە تەنها یەکجار لەبەرت کرد تەواو بەبێ پێداچوونەوە ، بەڵکو دەبێت لەبەرکراوەکان بەردەوام پارێزگاری لێ بکرێن .
بەڕێوبەری کەناڵ ✍️
https://t.me/Labarcrdn
65
13
9
3
2
1
1
1August 17, 2026 989 5