سیستەمی موشەکی ڕێنمایکراوی "Bulsae-2"
- ئەم سیستەمە دژە تانکە دروستکراوی وڵاتی کۆریای باکوورە و جۆرێکە لە فاگۆتی سۆڤیەتی کە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دروستکراوە. لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو یەکێتی سۆڤیەت سیستەمی دژە تانکی فاگۆتی بۆ کۆریای باکوور دابین کرد. جگە لەوەش سۆڤیەت یارمەتی دا بۆ دامەزراندنی بەرهەمهێنانی ئەم چەکانە لەناوخۆی کۆریادا.
- هەڵدەری بولسای-2 پێکهاتەی هاوشێوەی فاگۆتی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی بینینی جیاواز بەکاردەهێنێت. فاگۆت ڕێنمایی وایەری هەیە "بەڵام Bulsae-2 هەمان شێوازی ڕێنمایی بەسەرچووی فاگۆت بەکارناهێنێت، بەڵکو ڕێنمای لەیزەری هەیە کە ئاستی بەرزی پێکان پێشکەش دەکات". تێبینی "مووشەکی ڕێنمایکراو بەوایەر مووشەکێکە کە بە سیگناڵ ڕێنمایی دەکرێت و لە ڕێگەی وایەرەوە بۆی دەنێردرێت کەلە نێوان مووشەک و میکانیزمی ڕێنماییکردنیدا بەستراوەتەوە، لەگەڵ فڕینی مووشەکەکەدا، وایەرەکان لە پشتیەوە دەچنە دەرەوە".

19
5September 9, 2026 941