ئیسرائیل نیگەرانە لە هاوکارییە نهێنییەکانی نێوان سوریا و ئۆکرانیا… — بەرەی کورد - Kurdish Front — TG.ME

ئیسرائیل نیگەرانە لە هاوکارییە نهێنییەکانی نێوان سوریا و ئۆکرانیا...

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئۆکرانیا دەکەن لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا، کە بە هاوکاری تورکیا بەرەوپێش دەبرێت.

دیمەشق و کیێڤ ڕێککەوتنێکی نهێنییان بە نێوەندگیری ئەنقەرە ئیمزا کردووە، کە بەپێی ئەوە پسپۆڕانی ئۆکرانی مەشق بە کارمەندانی سەربازی سوریا دەکەن لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو بنکەی سەربازی سوریا ڕێکدەخرێنەوە بۆ ئەوەی وەک سەنتەری مەشق و ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خزمەت بکەن، یەکێکیان لە نزیک گوندی یاپور لە پارێزگای دیمەشق و ئەوی دیکەیان لە شاری مەسیاف لە پارێزگای حەما.

ئیسرائیل ئەم هەنگاوانە وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەبینێت، بەتایبەتی لە ڕووی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تورکیادا، پێیان وایە کە ئەنقەرە ڕەنگە خاکی سوریا وەک سەکۆیەک بەکاربهێنێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەربازی ئەگەریدا لەگەڵ ئیسرائیل و ڕەنگە سوپای سوریا وەک هێزێکی بریکار بەکاربهێنێت. لە ئێستادا مۆساد خەریکی داڕشتنی ڕێکاری خۆپارێزی و تێکدەرانەی ئەگەرییە دژ بە دامەزراندنی سەنتەرەکانی مەشقی سوپای سوریا و دژ بە گەیشتنی پسپۆڕانی ئۆکرانی بۆ ناو وڵاتەکە.
👍24❤4
September 7, 2026 1.1K 4