سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و… — بەرەی کورد - Kurdish Front — TG.ME

سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و تەقەمەنی ئۆکرانیا لە کیێڤ...

ئەمڕۆ دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە جەنگ بۆ یەکەمجار ڕووسیا بارەگایی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا و سەرۆکی دەزگاکەی کردە ئامانج، زیلینسکیش بە وێنەیەک کە کۆشکی کریملن دەسوتێت پەیامی بۆ ڕووسیا نارد کە وەڵام دەدەنەوە.

بریارە سبەی ویتکۆف و جارید کوشنەر بچنە مۆسکۆ و رۆژی دواتر دەچنە کیێڤ بۆ گفتوگۆکان لەسەر ئاشتی، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت نە پوتن ئاشتی دەوێت نە زیلینسکی، وە جەنگەکەش خەریکە لەو ریتمە لادەدات کە چوار ساڵی رابردوو بەردەوام بووە و بەرەو جەنگێکی قوڵتر دەڕوات و تەنانەت پێگە مەدەنیەکانیش بە چڕی دەکرێنە ئامانج و سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەست پێکردووە بۆ لێدان لە کەرتی وزەی ئۆکرانیا پێش وەرزی زستان، نیازی ئەمریکاش دیار نییە کە بەراستی ئاشتی دەوێت یان تەنها نواندنە.
🔥7👍6❤4🤬1
September 4, 2026 381 1 1