سێرگی ناریشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا SVR: بەپێی… — بەرەی کورد - Kurdish Front — TG.ME

سێرگی ناریشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا SVR:

بەپێی زانیارییەکان دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەوروپا پێشبینی دەکەن کە ئۆکرانیا تا ساڵێکی تر توانای هێنانی سەربازی نوێی نامێنێت.

ئەوروپا لاوازە و بۆ شەڕێکی گەورە و وێرانکەر لەگەڵ ڕووسیا ئامادە نییە، بۆیە دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا ترس لە ڕووسیا وەک بیانوو بەکاردێنن.

ناتۆ دەیەوێت شەڕی ئۆکرانیا درێژە بکێشێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی هێز و توانای ڕووسیا.

یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2008ەوە تووشی قەیرانی ئابووری، وزە و کۆچبەری بووە.

دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا وڵاتانی پێشووی سۆڤیەت وەک گۆڕەپانی جەنگ دەبینن.

ڕۆژئاوا ئەم وڵاتانە وەک ناوچەیەک بۆ جیاکردنەوە بەکاردێنێت تا بە دەستبەسەرداگرتنیان، ڕووسیا و چین تێکبشکێنێت.

دەسەڵاتدارانی ئەورووپا ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەن بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
👍14🔥8
September 4, 2026 496 1