ئەو تانکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەجەنگی ئۆکراین بەکاردێت -تانکی T-64… — بەرەی کورد - Kurdish Front — TG.ME

ئەو تانکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەجەنگی ئۆکراین بەکاردێت

-تانکی T-64 تانکێکی سۆڤیەتی نەوەی سێهەمە و یەکەم تانکی سۆڤیەتیە بە سیستەمی پڕکردنەوەی خودکار، پەرەپێدانی ئەم تانکە لە ساڵی 1954 دەستی پێکرد. هەندێک لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بە گشتی 13100 دانەی لەم تانکە دروستکراون. لە کاتی ناساندنیدا T-64 تانکێکی زۆر پێشکەوتوو بوو، بەڵام هەرگیز بۆ دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەت هەناردە نەکرا تاکو دوای هەڵوەشاندنەوەی لە 1991.


-تانکی T-64 بە بەراورد لەگەڵ تانکەکانی پێشووی سۆڤیەت قەڵغانی باشتر کرابوو. یەکەم تانکی سۆڤیەت بوو کەقەڵغانی پێکهاتەی سیرامیکی تێدا بەکارهێنرابێت. تانکەکە سیستەمی پاراستنی NBC - دژە تیشکدانەوە و سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی ئۆتۆماتیکی تێدایە.
👍14🔥3❤1
September 1, 2026 771 1