تانکی T-55 - تانکێک بوو لەژێر کاریگەری ئەزمونی جەنگی دووەمی جیهان کە… — بەرەی کورد - Kurdish Front — TG.ME

تانکی T-55

- تانکێک بوو لەژێر کاریگەری ئەزمونی جەنگی دووەمی جیهان کە سۆڤیەت بەدەستی هێنابوو دروستکرا، تانکەکە لەساڵی 1958 خراوەتە خزمەتەوە و یەکەمین تانک بوو کەسیستەمی پاراستنی "NBC-دژە تیشکدانەوە"ی هەبووە.

ڕەنگە لاتان سەیر بێت بەڵام زیاتر لە "70" هەزار دانە لەم تانکە دروستکراوە لەلایەن هەریەکە لە "سۆڤیەت، چیکسلۆڤاکیا، پۆڵەند، چین" وە لە "20" جەنگدا بەشداربووە و تائێستاش لەلایەن چەندین وڵاتەوە بەکاردێت بەهێزە کوردیەکانیشەوە".

کێشی تانک "36" تەنە و پانی تانک 3.27 مەترە، درێژی 9 مەتر، بەرزی 2.4 مەتر، دەستەی تانک پێک هاتووە لەچوار کەس (شۆفێر، تۆپچی، فەرماندە، پڕکەرەوە)، چەکی سەرەکی تیرەی 100 ملیمە و چەکی دووهەمیین لەجۆری دۆشکە 12.7 ملم.

مەکینەکەی لەجۆری : "V-55" دیزڵ / بەهێزی "520" ئەسپ و خێرایەکەی "50" کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک.

@Kurdish_Front
❤16👍13🔥5
August 31, 2026 914