خۆشحاڵم بەوەی کە کورد سۆشیال میدیا شێوازێکی باش و زیرەکانە بەکاردێنێت بۆ پشگیری یەکتری و بەرزکردنەوەی ناسنامەی خۆی. ئەم پلاتفۆرمانە نەک تەنها بۆ خۆمان بەڵکو بۆ هاوبەشبوون و پشتگیری کردنی یەکتریش بەکاردێنرێن. توانای ئەوەمان هەیە کە بە وشە، وێنە و ڤیدیۆ، ڕاستی و مێژووی خۆمان بگەیەنێت بە جیهان. ئەو ترێندەی کە لەبارەی «کەزی» و کولتووری کوردی درووست بوو، نموونەیەکی جوانە بۆ ئەوەی چۆن شتێکی ڕەسەن دەتوانرێت ببێتە هۆی شانازی. بەو شێوازە، دوژمن شەرمەزار دەکرێت چونکە ناتوانێت کولتوورێکی زیندوو بەهێز بسڕێتەوە. ئەمە پیشان دەدات کە کورد نەک تەنها خاوەن خاک، بەڵکو خاوەن بیر و هونەرە. سۆشیال میدیا بووە گۆڕەپانێک بۆ بڵاوبوونەوەی ڕاستی، نەک درۆ و قسەی پووچ. ئەگەر ئەم هۆشیارییە بەردەوام بێت، دەتوانرێت زۆر شت بگۆڕدرێت. گرنگە ئەو ترێندە عەیبەکان بگۆڕین بۆ پەیامی ئەرێنی و بناغەدار. چونکە کورد، کاتێک یەکدەگرێت، هیچ هێزێک ناتوانێت تێکی بشکێنێت .
تێبینی وێنە و ڤیدیۆکان بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون
6
2January 22, 2026 584 4
