دوو موڵکی گرانبەهای لەندەن بە بەهای 36 ملیۆن پاوەند خرانە بازاڕەوە بۆ… — گرنگ — TG.ME

دوو موڵکی گرانبەهای لەندەن بە بەهای 36 ملیۆن پاوەند خرانە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، دوای ئەوەی خاوەنەکەیان سزای بەسەردا سەپێنرا بە تۆمەتی کارکردن و کۆکردنەوەی سامان بۆ موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران. عەلی ئەنساری لە ساڵانی 2014 و 2016 بە بڕی 36 ملیۆن پاوەند ئەو موڵکانەی کڕیوە و دەکەونە شەقامی "پاڵاس گرین" لە نزیک کۆشکی "کێنگیستۆن" لە رۆژئاوای شاری لەندەن، هاوکات نزیکن لە شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمیی شازادەی وێڵز. یەکێک لە شوقەکان رووبەرەکەی 3944 پێی چوارگۆشەیە، پێکدێت لە پێنج ژووری نووستن و دەکەوێتە نهۆمەکانی شەش و حەوت. لە ساڵی 2016 بە 19 ملیۆن پاوەند کڕدراوە، بەڵام ئێستا بە کەمتر لە 12 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێت. شوقەکەی دیکەش دەکەوێتە نهۆمەکانی حەوت و هەشت و لە ساڵی 2014 بە زیاتر لە 16 ملیۆن پاوەند کڕدراوە. فرۆشتنی موڵکەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی "نایت فرانک" و "سۆدبیز" سەرپەرشتی دەکرێت. شوقەکان نزیکن لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و لەلایەن پۆلیسی چەکداری بەریتانیاوە پاسەوانی دەکرێن. مانگی تەممووزی رابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ئەنساریدا سەپاند و رایگەیاند، ئەم بازرگانە سەرپەرشتیی تۆڕێکی گەورەی دارایی دەکات بۆ ب

September 6, 2026 369