هەموومان ئەو دیمەنەمان بینیوە: ڕۆماننوسێک لە یوتیوب باسی دەروونناسی… — پادکەستی ئەرەستوو | Erestû — TG.ME

هەموومان ئەو دیمەنەمان بینیوە: ڕۆماننوسێک لە یوتیوب باسی دەروونناسی ئەکات، کیمیاناسێکی هەڵکەوتوو لە فەیسبووکەوە ڕێنمایی پزیشکی بڵاودەکاتەوە، فیزیک زانێکی بەناوبانگ لەسەر فەلسەفە ئەدوێ و هتد. لە جیهانی هاوچەرخدا، کە زانیاری بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، دیاردەیەکی نامۆ سەریهەڵداوە: سەرکەوتوویی لە بوارێک، دەبێتە هۆی دروستبوونی متمانەیەکی کوێرانە بۆ بڕیاردان لە بوارەکانی تریشدا. فیلسووف نەیتن باڵێنتاین (Nathan Ballantyne) لە وتارە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی «Epistemic Trespassing» (بەزاندنی سنووری مەعریفی)، پەنجە دەخاتە سەر ئەم کێشە فیکری و ئەخلاقییە. ئەتوانن بۆ خوێندنەوەی زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن https://erestu.me/epistemic-trespassing/

August 4, 2026 482 3