لە ڕوانگەی ئیڤان کلیما نووسەری ئەم کتێبە، پڕاگ تەنها شارێک یان کۆمەڵێک بینای کۆن نییە، بەڵکو خاوەنی ڕۆح و شوناسێکی زیندوە کە لە ڕێگەی هونەر، ئەدەب و بەرخۆدانی بێدەنگی خەڵکەکەیەوە بڕستی هێناوەتەوە بەر خۆی. ئەم ڕۆمانە نیشانی ئەدات چۆن شارێک ئەتوانێت لە ناخی خۆیا ڕۆحی ئازادی بپارێزێت، ئەگەرچی لە ڕووکارا لەژێر چەپۆکی ستەمکارانا بێت. بەشێکی بەرچاوی کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ شیکارییەکی قووڵ لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی فڕانس کافکا. کلیما پەیوەندیی ئۆرگانیک و دانەبڕاوی نێوان کافکا و شاری پڕاگ ئەخاتە ڕوو و ئاماژە بەوە ئەکات کە کەشوهەوای تایبەتی ئەم شارە و گوشارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، تا چ حەدێک کاریگەرییان لەسەر جیهانبینیی تاڵ و کابوساویی کافکا داناوە. کتێبێکی بێ وێنە و سەرنج ڕاکێشە بۆتان کرا بیخوێننەوە. @ErestuMe
July 28, 2026 446 2