ئەوها دانیشتووم بێ توانا بێ هێز جوانتر بلێم..؟ شکاوم
دانیشتووم سەیری دانە دانە لە ناوچوونی خەونەکانم دەکەم سەیر دەکەم دانە دانە هاورێکانم لەم کاتەی پێویستم پێ بوون رۆیشتن ئەوانەشی ماونەتەوە خوا دەزانێت کەی مەسلەحەتیان تەواو دەبێتن و دەرۆن بۆیە تاقەتی قسەم لە گەلیشیان نیە،
سەیر دەکەم دانە دانە ئازیزترین کەسەکانم دەچنە ناو گۆر بە دەستەکانی خۆم خۆلیان دەخەمە سەیری،،
کوا چارەنووس ئاوابوو..؟
کوا داهاتووی من ئاوا بوو..؟
کوا حەقی گەنجی من ئاوابوو..؟
کوا گەنجیم؟؟
کوا زەردەخەنەکان.؟
کوا کەشخەی و جوانیەکەم.؟
ئەم سەر لێ شیواویو ونبوونەم چیە.؟
خۆشم نازانم کێم
خۆشم نازانم چی دەکەم خەریکی چیم ..؟
نەمام ئەبەد نەمام لە ناوچووم
دەستە وەستان لە سوچێکی ژوورەکەم بە دەم جگەرەوە سەیرکردنی مردنی کەسەکانم و رۆیشتنی هاورێیە بێقیمەتەکانم و مەسلەحەتی هاورێیەکانی تر و لە ناو چوونی خەونەکانم دانیشتووم بە تەنها بس سەیر دەکەم و وەک منال فرمێسکیان بۆ دەرێژم..،ئەوە منم ئێستا
#shexlriz
Forwarded fromЅℋℰℒℬᎽ شــێلبــی

August 11, 2026 242