دۆست: post #4850 — TG.ME

سێکس وەک برسێتی و تیونێتی (غەریزە)یە ، دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ ئەتوانیت وەڵامی تیونێتی و برسێتی نەدەیتەوە ، لەوە زیاتر خاوەنەکەی دەکوژێت ، ناجار بە سازش و پاڕانەوە و سواڵکردن و تەنانەت دزیش دەکات ،

خوداوەند ، سروشت ، (هەر شتێک کە تۆ بڕوات پێیەتی) ، یارییەکی ترسناکی لەگەڵ مرۆڤدا کردووە ،چونکە سێکسی کردووە بە غەریزەی مانەوە،

ناچار دەبێت وەلامی بدەیتەوە ، ئەگەرنا توشی لادانت دەکات ، توشی دزێتی و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر ئەوانی ترت دەکات ، توشی پەیوەندی نەگونجاو و ڕێگە پێنەدراوت دەکات ،

خاڵی هەرەگرنگ کە زۆرینەی خەڵک تێی ناگەن ئەوەیە کە غەریزە بە ئامۆژگاری جارەسەر ناکرێت ، هەزاران هەزار ساڵە ئاینەکان خەریکی ئامۆژگارین ، زانکۆکان خەریکی توێژینەوەن بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بە ئامۆژگاری و سەلماندن وەڵامی برسێتی و سێکس بداتەوە ،

لە بەرامبەردا مرۆڤەکان لەسەر شتێک ڕێککەوتوون ، کە جیابکرێنەوە لە ئاژەڵ و باڵندەکانی سروشت بێت ، ئەویش ژیانی هاوسەرییە ، بەڵام هاوسەرگیریش هێشتا نەیتوانیەوە ، وەڵامی کۆتایی بە تێربوون و پشکنینەکانی ئەم غەریزەیە بداتەوە ، بۆیە مرۆڤ یان پاساوی دۆزیوەتەوە بۆ بەردەوام بوونی زیاتر ، یان بە نهێنی توشی لادان بووە ،

کاتێک ژیانی هاوسەری دەبێتە کۆمەڵێک ئەرکی دووبارەی ڕۆژانە (ماڵداری، بەخێوکردنی منداڵ، دابینکردنی بژێوی)، هاوسەران لە ئاستی ڕوحی و فکریدا لە یەکتری دادەبڕێن ، هەر ئەم دابڕانەیان تەماعی دووبارە گەڕان دەخاتەوە بەردەمیان ، کاتێکیش دەگەنەوە بەردەم هەمان داو و تەڵە و وەهمی دووبارە سۆزداری ، تووشی هەمان دەرد دەبنەوە.

بۆیە ئەمڕۆ ناپاکی هاوسەرگیری ، یەکێکە لە دەردە هەرە کوشندەکانی کۆمەڵگا ، خەڵکێکی زۆر بۆ وەلامی ئەم پێداویستییەیان ڕێگای هەڵەتر دەگرنە بەر ، پارەی زیاتریان لێدەکێشنەوە ، غەمگینی زیاتر و بەڵاو دڵتەنگی و ئازاری زیاتریان تووش دەبێت ،

تەنها چارەسەریش بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە غەریزە دەبێت تێی بگەیت ؟ بەڵێ بەردەوام داوا دەکات لە هەمووان بێ جیاوازی تەمەن و پلە و مەقام ، بەڵام کە تێیگەیشتی ، بە ئەندازەی کەمندکێش و فریودراوەکانیشی رێگاکانی تێرکردنی بە شێوەی دروست فێر دەبیت

ئەگینا پەیوەندیەک زیاتر و جەستەیەک زیاتر و چێژێک زیاتر ، وەڵامی ئەو یارییە ترسناکە نادەنەوە ، کە دەمانبەتەوە بەردەمی هەمان ئازاری پێشوو.
❤5🔥3
August 21, 2026 384 3