دۆست: post #4843 — TG.ME

کاتێک (هێتلەر) لە گۆڕەپانی (بەرلین) قسەی دەکرد سێ ملیۆن مرۆڤ دەبوو هەناسە لەخۆیان ببڕن ،
سەدام نزیکەی یەک ملیۆن بەس سەربازی یەدەگی هەبوو ، بەڵام زەوی بستێک گۆڕیشی بەوان ڕەوا نەبینی.

هەموو بەیانیەک لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکانی ئەمریکا تەرخان ئەکرا بۆ وێنە و وتارەکانی (ڕیچارد نیکسن)ی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا
(ئێستا کەسمان ناتوانین دە دێڕ لەسەر ژیانی ئەو بنوسین) ،

هەموو کۆمپانیا گەورەکانی دونیا بۆ ئەوەی شامپۆ و جوانکاریەکانیان بفرۆشن ، دەبوو ڕیکلامەکانیان وێنەی (مارلین مۆرۆ) ی لەسەر بوایە ،
ئەو ڕۆژگارێک خۆشەویسترین ئەکتەری سەردەمەکەی خۆی بوو.
ملیۆنان کەس لە مێژوودا هەوڵیان داوە لە (صۆفیا لورین) بچن ،شێوەی قژیان ، لوتیان ، برژانگ و خشڵەکانیان (بەڵام ئێستا وێنەی ئەوان بە دەگمەن هەر دەبینرێت) .
ئەسکەندەر بەدوای ئاوی نەمریدا دەگەڕا لە گەنجێتیدا مرد.
...........................................
ژیان هەمووان دەدات بەزەویدا
سەرلەشکر و ژێرماڵە ، شاه و گەدا ، سوار و پیادە ، زەنگین و پارسەک ، پێستی ساف و پێستی چاڵ ، لوتی بچوک و گەورە ، کورتەباڵا و باڵا بەرز ، دکتۆرا و نەخوێنەوار ، دەبێت یان ڕۆڵەکانیان بگۆڕنەوە ، یان بزانن هەموو شت ڕۆژێک کۆتایی دێت.

دونیا هەمووان ئەدات بە زەویدا ،
ئافەرین بۆ ئەوانەی لە کاتی سواریدا تەپوتۆز ناکەن

(چیە ئەم هەموو تەنتەنە و منمنت
ئەمەندە چیە فەخر و بەخ کردنت

بە ڕۆچوونی ئاوێ دەکەی زیندەگی
بە دەرچوونی بایەک دەبێ مردنت)

لەژێر قادرمە و لەسەربانی هەموو ماڵێک ئەها یەک دنیا بتڵی غاز و بۆنیتی سەیارە و تایەی کۆن و بەرمیلی ژەنگاوی و شتی شکاوی تیایە ، مەحوی دەڵێ چییە ؟ ئەم هەموو شتە شکاو و ژەنگاوییانەت بەناوی بنەماڵەو نازناوی زانستی و بەرپرسی کارگێڕی و تاج و نەجمە و فڵان و فیسارەوە لە خۆت کۆکردۆتەوە لە کاتێکدا هەرە دانسقە و دەگمەنەکانمان لە ئەنجامی دڵۆپێک ئاوی پیس و بۆگەنەوە هاتوین و هەرە موهیم و بە ناو بانگەکانیشمان بە (با) یەکی کورتیش ئەرۆین و دەمرین !

ئەوەی بە تەنها پێکەنین ،غرور ، ستەم ، ڕابواردن بزانێت
مەرگ ، ژیان ، ڕۆژگار بۆ هەمیشە ئەیبەزێنێت.
❤7🔥3
August 15, 2026 724 1