Dengê Çîrokê: post #2546 — TG.ME

ــ زۆر چاکە, ئەگەر هەموو خەڵک خوایەکی یەکتا دەپەرەستن کەواتە بۆچی ئێوە موسڵمانەکان جورێک سەیری مەسیحییەکان دەکەن وەک ئەوەی دوژمنی سەرسەختان بن؟ تاتاریەکە هەردوو دەستی لەسەر سکی دانا و وتی: بۆچی تووڕە دەبیت؟ تۆ قشەی و من موسڵمان, تۆ دەڵێیت برسیمە و منیش نانت پێ ئەدەم..... تەنها دەوڵەمەندەکانن کە دیاری دەکەن کە خوایی من کامەیە و خوایی تۆ کامەیە بەڵام بۆ کەسی هەژار جیاوازی نییە, خوا هەر یەکێکه. فەرموو بخۆ. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📖چیرۆک: دوئل 🖊نووسەر: چێخۆف 📚کۆبەرهەمەکانی چێخۆف @Denge_Chiroke

❤3👍1
August 11, 2026 262