Dengê Çîrokê: post #2544 — TG.ME

دایی جان ناپلئون/ خاڵۆ گیان ناپێلۆن ڕۆمانێکی کۆمێدی سیاسی ئێرانی لە نووسینی ئیرەج پزیشکزادە, کە چل ساڵی تەواو بە ڕۆمانێکی قەدەغه هەژمارکراوە. چیرۆکی کتێبەکە باسی کوڕێک ئەکا بەناوی سەعید کە خوێنەر تا کۆتایی ڕۆمانەکە بەناوی بگێڕەوە و کەسایەتی سەرەکی ڕۆمانەکە نازانێت, سەعید ئاشقی کچە خاڵی خۆیی ئەبێت بەناوی لەیلی. ئەم بنەماڵە بە کچ و کوڕەوە لە تالارێکی مەزندا دەژین. هەر لە سەرەتای ئاشق بوونی سەعید کە خۆیی دەڵێت سێنزەی گەلاوێژ چارەک بۆ چوار ئاشق بووم, کێشەگەلی زۆر دەکەوێتە سەر ڕێگەی لەیلی و سەعید هەر لە ڕق و کینەی باوکی سەعیدەوە بەرامبەر بە باوکی لەیلی بگرە هەتا هاتنەوەی کوڕە خاڵێکی تری سەعید بە ناوی پووری کە لەیلیان بۆ ئەو دانابوو. لەم ڕۆمانەدا تەنها چیرۆکێکی ئەویندارانەی نێوان دوو مێرمنداڵ کە شتێکی وەها لە ئەوین تێناگەن, نییە. بەڵکوو خەریکه بەسەر هەموو چینوتێژەکانی کۆمەڵگا و ئاریشەکانی کۆمەڵگا دەکات لە شێوازی کۆمێدی. ئەم ڕۆمانە ڕۆمانێکی ڕووداوتۆرە هەر ئەمەیش وایی کردووە ئێمە بە پێی ڕووداوەکان بچینه پێشەوە و تەنگەژێی زۆر لەم ڕۆمانەدا هەیە بەس ئەمە وایی نەکردووە کە لە کەسایەتی چیرۆکەکان غافڵ ببین. گرینگترین کەسایەتی خاڵی سەعیدە کە بە دایی جان ناپئلون ناسراوە. دایی جان کەسێکی خەیاڵاوی و تووڕه و خۆبەزل زانە کە زۆر بە کەسایەتی ناپێلۆن سەرسامە و هەموو کات خۆیی بەو ئەچوێنێ و لە درێژەی ڕۆمانەکەدا باس لە هەندێک شەڕ دەکا کە گوایا تێیدا بەشداربووە بەس هەمووان پێیان وایە ئەمە تەنها خەیاڵی خۆیەتی و بە ڕادەیەک کە کاتێک ئینگلیسەکان دەڕژێنە ناو خاکی ئێرانەوە ئەو لە ترساندا هیچ کارێک ناکات و پێی وایە ئینگلیسەکان دەیکوژن. سەعید که گێڕەوەی ڕۆمانەکەیە و ئاشقی کچی خاڵی خۆیی واتا لەیلی کچی دایی جان بووە, ئەو هەڵگری هێمای گەنجەکانە کە هەر تێکەڵاوی کارە سەیرە و سەمەرەکانی گەورەکان بووە و وەک چینێکە کە لە نێوان کۆمەڵگای کۆن و مۆدێرن گیریان خواردووە و بوونەتە قوربانی. ئەم ڕۆمانە زۆر قسە هەڵدەگرێ و زۆریشم لەلا تایبەت بوو بۆیە ناساندوومە شایەنی باسە لە ساڵی 1355 فیلمێک لەم ڕۆمانەوە بەرهەم هاتووە. هیوادارم بیخوێنەوە و چێژی لێ ببینین. 📚ڕۆمان دایی جان ناپئلون/ خاڵۆ گیان ناپێلۆن 🖊ئیرەج پزێشکزاد ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @Denge_Chiroke

❤3
August 1, 2026 313